پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دەستبەسەر, بریندار و شەهید کرانی چەندین کەسی دیکە تا دەستپێکی حەوتووی حەوتەمی ڕاپەڕین

دەستبەسەر, بریندار و شەهید کرانی چەندین کەسی دیکە تا دەستپێکی حەوتووی حەوتەمی ڕاپەڕین

خەباتمێدیا: ئەمڕۆ هەینی ۱۳ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ی هەتاوی, حەوت حەوتوو، لە دەستپێکی ڕاپەڕینەکان تێپەڕیوە.
لە حەوتووی ڕابردوو هەتا ئەمڕۆ ڕاپەڕینەکان هەتا دێ بەته‌‌‌وژمتر و بەرینتر دەڕواتە پێشەوه‌‌‌ و خەڵک نزیکتر ده‌‌‌بنه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ئازادی و ڕووخانی ڕژیمی نه‌‌‌گریس و دیکتاتۆری ئاخوندی.

سەرەڕای پشتیوانی وڵاتانی ئۆروپایی, ئەمریکا, کەنادا و هەروەها یونیسێف و چەندین وڵات و سازمانی دیکە بۆ مەحکووم کردنی سەرکوتی دڕندانەی خەڵک و کردەوەی تیرۆریستی و دژ مرۆڤانە لەلایەن هێزە بەکرێگیراوەکانی حکومەت و گەمارۆ خستە سەر بەرپرسانی دەسەڵات، ڕژیم و داروده‌‌‌سته‌‌‌ دیکتاتۆر و جینایه‌‌‌تکاره‌‌‌که‌‌‌ی، بەردەوامە لە سەرکوت و هەتا ئێستا هەرچەند ئامارێکی فەرمی لە پێش دەست نییە بەڵام بەگوێرەی هەواڵدەرییەکان زیاتر لە ۲۹۰ کەس شەهید و سەدان کەس بریندار و هەزاران کەس ڕاپێچی گرتووخانە و شوێنە نادیارەکان کراون.

لە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۶ی خەزەڵوەر هەتا ئەمڕۆ، ئاماژە بە ناوی چەندین کەس لە شار و ناوچە جیاجیاکان له‌‌‌ کوردستانی ئێران دەکەین، که‌‌‌ لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ سه‌‌‌رکوتکه‌‌‌ره‌‌‌کانی ڕیمه‌‌‌وه‌‌‌ دەسبەسەر کراون چارەنوسیان هەتا ئێستا نادیارە. ئه‌‌‌و هاووڵاتیانه‌‌‌ش بریتین له‌‌‌: ئارتین محەممەد نەژاد تەمەن ۱۴ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد, فەرەیدون نەبی تەمەن ۲۱ساڵ, محەممەد شێخاڵی, هادی بەهمەنیار, خاڵق هوشیاری خەڵکی پیرانشار, یەزدان عارفی نیا خەڵکی ئابدانان و دانیشتووی تاران, بێهروز حەیدەری, شاهین یاسمی, مەحموود ئەمینی خەڵکی ئابدانان, "کامەران محەممەد کەریمی, فەردین غەفووری, ئیسکەندەر عێزەتی, ئارام خۆش قشڵاقی و بێهزاد کەریمی" پێنج هاووڵاتی شاری سەقز, موبین سەلیمی خەڵکی سەردەشت, ئیحسان غوڵامی خەڵکی ئیلام, "مێهران قادر پوور, کەیوان قادری, نەجمەدین مورشە" سێ هاووڵاتی شاری شنۆ, هێلیا بەرخی تەمەن ۱۸ساڵ, خەڵکی شاباد و دانیشتووی تاران, فەرشید عەبباسی خەڵکی دێگولان, مەیسەم فەرامەرزی و پشتیوان ئیلیاسی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو, وەحید موسەوی خەڵکی خوڕم ئاوا, شایان وەیسی خەڵکی کرماشان, ناهید محەممەدی تەمەن ۳۳ساڵ و خەڵکی بانە, حەسەن دەرئۆفتادە باوکی شەهید کۆمار دەرئۆفتادە, حەمزە ڕوئین تەن تەمەن ۲µ ساڵ و خەڵکی ڕوانسەر, ئارتین کەریمی, "ئارتین ئەمینی, ماردین پەردەک, ئەهورا خالدیان" هەموویان تەمەن ۱۴ ساڵ و خەڵکی سنە, مریەم چامە, ئێحسان مەلێکی خەڵکی دێهلۆران و هەروەها نازیلا مەعروفیان هەواڵنێری هەواڵدەری "ڕویداد۲۴" خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران.

شایانی باسە دوو میرمنداڵ لەم حەوتووەدا بە ناوەکانی کۆمار دەرئۆفتادە ۱۶ ساڵان و خەڵکی پیرانشار و موئمن زەندکەریمی ۱۸ساڵان و خەڵکی سنە لەلایەن هێزە بەکرێگیراو و تیرۆریستەکانی حکومەتی ئاخوندید شەهید کراون.


2 ساڵ و 16 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

دەستبەسەر, بریندار و شەهید کرانی چەندین کەسی دیکە تا دەستپێکی حەوتووی حەوتەمی ڕاپەڕین

دەستبەسەر, بریندار و شەهید کرانی چەندین کەسی دیکە تا دەستپێکی حەوتووی حەوتەمی ڕاپەڕین



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن