خەباتمێدیا: ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۱۲‌ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ی هەتاوی, ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆرتێکدا وتی زیاتر لە ·۶۰ هەزار کەسایەتی لە ۲۱۸ وڵاتی دونیا داواکاریان واژوو کردووە کە نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەرانی ئێران لێکۆڵینەوە لە ڕژیمی ئاخوندی بکرێت.
داواکاریه‌کانی ئه‌م که‌سایه‌تیانه چه‌ند بڕگه له خۆده‌گرێ، له‌وانه داوای میکانیزمی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ که له لایەن نەتەوەیەکگرتووەکان وه دهسرپهرشتی بکرێ، کردووە و هەروەها داوای لێپرسینەوە لە حکومەتی ئاخوندی ئێران لەسەر ڕەفتارەکانی بەرانبەر بە خۆپیشاندەران و پێشێل کردنی یاسا و بنەما نێونەتەوەییهکان ده‌که‌ن.
ئه‌م که‌سایه‌تیانه له درێژه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا داوا لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ده‌که‌ن، کە دەستبەجێ کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە سەر ئێران ساز بدات.
له‌م ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که ڕژیمی ئاخوندی ئێران پێویسته ڕێگری لێ بکرێ و به‌توندترین شێوه سزابدرێ له‌سه‌ر کردەوە توندوتیژەکانی حکومەت وەک کوشتن و شکەنجە و هەر کردەوەیەکی نایاسایی دیکە لە دژی هەموو ئەو کەسانەی کە لە سەرەتای ناڕەزایەتییەکانەوه لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەتی ئاخوندی دەسبەسەر و شەهید و بریندار کراون.
شایانی باسە ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ئەم کردەوە توندوتیژیانەی حکومەتی ئاخوندی ئێران دژ بە خۆپیشاندەران و خەڵکی ڕاپەڕیو, دژ بە بنەماکانی مافی مرۆڤ و پێشێل کردنی ئەو ئەساسە دادەنێت و مەحکومی دەکات.