پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نامەی زۆرتر لە ۲۰۰۰ مامۆستای زانکۆ بۆ بایدن

نامەی زۆرتر لە ۲۰۰۰ مامۆستای زانکۆ بۆ بایدن

خەباتمیدیا: زۆرتر لە ۲۰۰۰ ئەندامی هەیەتی زانیاری و ڕێبەرانی زانستگایی ئەمریکا بە ناردنی نامەیەکی کراوە بۆ جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا داوای پێڕاگەیشتنی فەوری ناوبراویان بە دۆخی خراپی زانستگاکانی ئێران کرد کە لە مانگی خەرمانان هەتا ئێستا هەزاران خوێندکار و مامۆستای زانکۆی تێدا دەستبەسەر و بریندار و شەهید کراون.
ئەم کەسانە لە نامەکەدا نووسیویانە هێزە سەرکوتکەرەکانی سەر بە سپای تیرۆریستی پاسداران ئەمریان لەسەرە تا بە دڕندانەترین شێوە لە هەموو شوێنێک و تەنانەت زۆرتر لە ۱۰۰ زانستگا لە سەرانسەری ئێران, بەرەنگاری ڕاپەڕیوان بن. ئەم کەسانە کە نامەکەیان واژۆ کردووە هێرشەکانی ڕژیم یان بە ترسناک و بە دوور لە بنەما و ئەساسی مرۆڤایەتی ناو برد. زۆرتر لە ۲۰۰۰ کەس کە ئاماریان لە هەڵکشاندایە, ئەو نامەیان واژۆ کردووە کە ۱۰ کەسیان براوەی خەڵاتی نۆبێل, بڕاوەیەکی خەڵاتی تمپلتون, ۱۲µئەندامی ئەکادیمی زانست, ئەکادیمی میللی و ئەندازیاری, ئاکادمی میللی پزیشکی و سەدان براوەی خەڵاتە دیارەکانی وەک میداڵی میللی زانست و میداڵی نیوتۆن و فیدلزن کە زۆرتر لە ۴۲µ کەسیان مامۆستایانی ئێرانین.
ناوبراوان بە ئاماژە بە "مێژووی دەوڵەمەندی جووڵانەوەی خوێندکاری کە لە خەتی پێشەوەی خەباتی خەڵکانی ئێران بۆ گەیشتن بە ئازادی و دیموکراسی, چە لە سەردەمی دیکتاتۆری شا و چە لە حکومەتی ئاخوندی دا پێشڕەو بوون, داوایان لە بایدن کردووە کارێکی تایبەت و بەرچاو بکات. ئەم مامۆستایانە لە دەوڵەتی ئەمریکا داواکارن کە هەرجۆرە دانوستان لەگەڵ ئێران بوەستێنێت و تا ئەو کاتەی کە هەموو پێشێل کەرەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران موحاکمە نەکراون خۆی لە هەرجۆرە لابردنی گەمارۆکانی دژ بە ئێران بە هەر نرخ و بایەخێک کە هەیەتی ببورێت. هەروەها داوایان لە بایدن کرد مافی مەشروعی ئەو کەسانەی کە بۆ بەرگری لە خۆیان و بۆ گەیشتنی خەڵک بە مافە ڕەواکانیان و مافی دیاری کردنی چارەنووسیان دەوێت بپارێزێت.


2 ساڵ و 16 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نامەی زۆرتر لە ۲۰۰۰ مامۆستای زانکۆ بۆ بایدن

نامەی زۆرتر لە ۲۰۰۰ مامۆستای زانکۆ بۆ بایدن



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن