لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وڵاتانی گرووپی حەوت دا وەزیرانی دەرەوەی هەریەک لە ئەڵمان و ئەمریکا لەسەر پێداچوونەوە بۆ پشتیوانی زیاتری خەڵکی ئێران لە بەردەوامی ڕاپەڕین و ناڕەزایەتییەکان لەو وڵاتەدا و دژوەستانەوە بەرامبەر سەرکوتی خۆپیشاندەرانی بوێری ئێرانی کە خوازیاری مافە سەرەتاییەکانن و هەروەها لەسەر دژایەتیکردنیان لە پشتیوانیکردنی ڕژیمی ئاخوندی لە ڕوسیە کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەی وڵاتانی گرووپی حەوت ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠ ١ی هەتاوی، لە شاری مونستری ئەڵمان لەسەر هەلومەرجی شەڕی ئوکراین, پەل هاویشتنی جیهانی بۆ دزەی جیهانی زۆرتر و سەرکوتی بەربڵاوی خەڵکی ڕاپەڕیو بە دەستی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەتی ئاخوندی یان تاوتۆ کرد.
لە پەراوێزی ئەم چاوپێکەوتنە, وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ئەڵمان لە دانوستانێک لەژێر ناوی "تاوتۆی داهاتووی دیموکراسی لە جیهان و ڕۆڵی فەناوەری" ئەم چەند خاڵەیان تاوتۆ کرد و لە بەشی سەرکوتەکانی حکومەتی ئاخوندی ئێران لە دژی خەڵکی ڕاپەڕیو و هەروەها بەرپرسایەتی وڵاتانی ئازاد لەمەڕ ئەو بابەتە ئاماژەیان کرد.
ئالنا بربوک, وەزیری دەرەوەی ئەڵمان لە سەرەتای ئەم دانوستانە وێڕای پێداگری لەسەر ئەو خاڵە کە ڕێگای داهاتووی دیمۆکراسی لە جیهان بە قەد ساڵانی ڕابردوو خۆش نییە وتی: ئێمە دەبێ بەو متمانەمانە بێت کە فەناوەریە نوێیەکان بە قازانجی خەڵک کەڵکی لێ وەر دەگیرگێت نەک بە زەرەریان. وەزیری دەرەوەی ئەڵمان لە درێژەدا وتی "شۆڕشی دیجیتاڵی" ئازادییەکی زۆرتر بۆ خەڵکانی جیهان دروست کردووە و وەک نموونە و بەڵگە بە چل و حەوت ڕۆژی ڕابردووی ئێران ئاماژەی کرد.
بە وتەی بربوک خەڵکانی ئێران, بەتایبەت ژنان توانیویانە بە بەکار گرتنی بەرەی تۆڕی جیهانی ئینتەرنێت, خەڵکانی دیکەی جیهان لە هەلومەرجی خەبات و موبارزەی خۆیان لە ڕێگەی ئازادی و دیموکراسی ئاگادار بکەنەوە.