بە خۆشیەوە رۆژی دووشەممە ٨ی ئاپریل ٢٠ ١٩، بهرامبهر به ١٩ی خاکهلێوهی ١٣٩٨ی کۆچی خۆری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، سپای پاسداران، هێزی راگری نیزامی...
بە خۆشیەوە رۆژی دووشەممە ٨ی ئاپریل ٢٠ ١٩، بهرامبهر به ١٩ی خاکهلێوهی ١٣٩٨ی کۆچی خۆری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، سپای پاسداران، هێزی راگری نیزامی دیکتاتۆری ئاخوندی خستە لیستی ترۆروە. لەمەولا ئەو هێزە سەرکوتگەرە وەک دامەزراوەێکی ترۆریستی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ. سپای پاسداران لەپاش هاتنە سەرکاری رژیمی ئاخوندی، وەک دامەزراوەێکی سەربازی لە پێناو پاراستنی دەسەڵاتی حکومەت و سەرکوتی خەڵک، دەور و نەخشی پێدرا. سوپای پاسداران ئهو هێزه سهرکوتگەرهیه، کهلهههموو جومگهکانی دهسهڵاتی ئاخوندی و پارێزگاری کردنی سیستمی ویلایهتی فهقیه دهورێکی باڵای ههیه. بە خۆشیەوە حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە درێژەی فشارەکانی بۆ سەر ئەو ڕژیمە، کۆڵەکەی راگری نیزام واتە سپای پاسدارانی کردە ئامانج و بۆ یەکەم جار لە مێژووی ووڵاتی ئەمریکا بەشێکی گرینگ لە پێکهاتەی حکومەتێک دەخرێتە لیستی ترۆرەوە. بێگومان ئەو بریارە هەنگاوێکی گەورەیە لە رەوتی فشارو گەمارۆکانی سەر رژیمی ئاخوندی و مەیدانی مانۆر و دەستیوەردانەکانی حکومەتی تاران کورت و بەربەست دەکاتەوەو قۆناغێکی نوێ لە ململانێی ئێران و کۆمەلگای جیهانی و بەتایبەتی ئەمریکا دەست پێدەکات.
درێژەی ئەم رەوتە ئاڵوگۆری خێرا و گرینگ لە داهاتووی دەسەڵاتداریی ئێران بهدوای خۆیدا دێنێ. خستنە ناوی سپای پاسداران بۆ لیستی ترۆریستی، سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ بەرەی ئازادیخوازانی ئێران و کوردستان کە بەشێکی زۆری ئەو بڕیاڕەی ئەمریکا لەئاکامی تێکۆشانی موقاومەتی ئێران و سازمانی موجاهیدینی خەڵق ئێران و کاروچالاکیەکانی سازمانی خەبات و لایەنەکانی دیکە هاتۆتە دی. بێشک پێوست بوو، زووتر سپای ترۆریستی پاسداران خرابایە ژێر چاودێری و گەمارۆی نێونەتەوەیی، بەڵام بەو حاڵەش ئەوەی ئێستاش نوقتە وەرچەرخانێکە لەسیاسەتی جیهانی لەراست تاران و رەوتی گەیشتن بە ئازادی و تەریک کەوتنەوەی زیاتر و ڕوخانی نیزامی دیکتاتۆری ئاخوندی خێراتر دەکات. کومیتهی ناوهندی سازمانی خهبات وێڕای دهربڕینی خۆشحاڵی بهو ههنگاوه دروست و مێژوویهی ئیدارهی ترامپ، پێی وایه که سوپای پاسداران بهم ههنگاوه زهربەی کوشندهی پێدهکهوێ و دهبێته سەرەتایەک بۆ ڕێگری کردن له پلان و ههنگاوه دژه ئینسانیهکانی سوپای پاسداران.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لەو سۆنگەیەوە پێزانینی خوی بۆ بریاری گرینگی دەوڵەتی ئەمریکا لەراست بەربەرەکانێی سپای پاسداران لەسەر بە ترۆریست ناساندنی ئەو دامەزراوەیە رادەگەێنێ و پیرۆزبایی لەسەرجەم کۆمەلانی خەڵکی ئێران و کوردستان دهکا، کە قوربانی سەرەکی دەستی رەشی سپای پاسدارانن.
ئومێد دەکەین بە خەباتی یەکانگیرانەی خەلکی ئێران و بەردەوامی فشارە دەرەکیەکان کۆتایی بە ستەمی ئاخوندانی دیکتاتۆر بهێندرێ و نیزامێکی خەڵکی و دیموکراتیک لە ئێران و کوردستان جێگیر بکرێ.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی