خەباتمیدیا: نەسرین قادری کچه کوردێکی خەڵکی شاری مەریوان و خوێندکاری پلەی دوکتورای فەلسەفەی زانکۆی تەباتەبایی تاران بوو کە ڕۆژی ۱۳ی خەزەڵوەر لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکەنی حکومەتی ئاخوندی بە لێدانی چەندین باتوون بە سەریدا بێهۆش بوو و یەکێک لە نەخۆشخانەی تاران گیانی سپارد.
شەهید کرانی خاتوو نەسرین قادری وەک چاوەڕوان دەکرا کاردانەوەی خەڵکی لێکەوتەوەو لە ترسی تووڕەیی خەڵکی ئەو شارە هێزە ئەمنی و سیخوڕەکانی سپای پاسداران لەگەڵ پێشنوێژی هەینی و فەرمانداری مەریوان داوایان کردووە ئەو خانەوادەی شەهید نەسرین ماڵەکەیان بەجێ بهێڵن کە خەڵکی لێ کۆنەبیتەوە هەروەها فشاریان خستوەتە سەر خانەوادەکەی کە بەبێ دەنگ و بە دزییەوە تەرمەکەی بەخاک بسپێرن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ۱µی خەزەڵوەر لە دۆخێکی زۆر ئەمنی و هەستیار تەرمی شەهید نەسرین قادری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوه ڕفێندراو بوو لە ئارامستانی مەریوان بە خاک سپێردرا.
شایانی باسە خەڵکی مەریوان ئەمڕۆ لە مانگرتنی گشتی دان و لە مزگەوتی حەسەن موجتەبای ئەو شارە کۆبوونەتەوه و خۆیان بۆ ڕاپەڕین ئامادە کردوە.