کاپیتان و گۆڵپارێزی پێشووی تیمی میللی فوتباڵی ئێران ئهحمهد ڕهزا عابدزاده پشتیوانی خوی بۆ شۆڕشە مەزنەکەی خەڵکی ئێران دەربڕی. ناوبراو بە دانانی ستۆرییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سەرەڕای دەبڕینی پشتیوانیی خۆی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران وتی: "وڵامی لاوان و گەنجانی ئەم وڵاتە کوشتن نییە، واز لە سێدارە و بەندکران بێنن و خەڵکی بێتاوانی ئێران مەکوژن ."ئاشتی و خۆشگوزەرانی مافی سروشتی و سەرەتایی هەموو مرۆڤێکە. پرسە و سەرەخۆشی لە هەموو بنەماڵە داخدارهکانی ئەم ڕۆژانە لە ئێران دەکەم.