ڕۆژی یەکشەممە 15ی خەزەڵوەری 1401ی هەتاوی، کۆبوونەوەیەکی بەرین بە مەبەستی پشتیوانی و هاودەنگی لەگەڵ ڕاپەڕینەکانی کوردستان و ئێران لە لەندەن بەڕێوەچوو.
ئەو کۆبوونەوە جەماوەریە کە لەلایەن دەفتەری شۆرای ملی مقاومەتی ئێرانەوە بەڕێوەچوو، تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردان و ئازادیخوازانی ئێرانی بەشداریان کرد.
بەشداران بە دانی دروشمی شۆڕشگێڕانە و بە پەیامی سیاسی داوای بەردەوامی شۆڕشی ژینا هەتا ڕووخانی یەکجاری ڕژیمی ئاخوندیان کرد.
شایانی باسە ئەندامانی سازمانی خەبات لە شاری لەندەن بەشداریان لە کۆبوونەوەکەدا کرد و دەنگی خۆیان خستە پاڵ بەشداران و داوایان لە حکومەتی بەریتانیا کرد هەڵوێست و سیاسەتێکی جیددی دژ بە ڕژیمی سەرکوتکەری ئاخوندی بگرێتە بەر