پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەمپێئۆ:ئاشتی ودامەزراوەیی خاوەرمیانە بەبێ‌ ناوزەدکردنی ترۆریستی سپای پاسداران مەحاڵە

پەمپێئۆ:ئاشتی ودامەزراوەیی خاوەرمیانە بەبێ‌ ناوزەدکردنی ترۆریستی سپای پاسداران مەحاڵە

خەباتمێدیا: مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە وتووێژێک لەگەڵ فاکس نیوز لەپێوەند بە خستنە ناو لیستی ترۆری سپای پاسدارانەوە گووتی: ئێمە تەنیا راستیەکەمان راگ

 
خەباتمێدیا: مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە وتووێژێک لەگەڵ فاکس نیوز لەپێوەند بە خستنە ناو لیستی ترۆری سپای پاسدارانەوە گووتی: ئێمە تەنیا راستیەکەمان راگەیاندووە، سپای پاسداران رێکخراوێکی ترۆریستیەو ئێمە ئێستا ئەوانمان خستۆتە ناو لیستی ترۆرەوە.
ئێمە هەمیشە هەرکارێک کە پێویست بێت ئەنجامی ئەدەین لەپێناو پاراستنی سەربازەکانمان لە هەرشوێنێک بن.
بەڵام راستیەکە ئەوەیە کە سپای پاسداران تائێستا زیاتر لە 600 سەربازی ئامریکای کوشتووە.
لەبەر ئەوە ئێوە ناتوانن ئاشتی و ئاسایش و ئەمنیەتتان هەبێت لە خۆرهەڵاتی ناوەراستدا بەبێ‌ ئەوەی کە سپای پاسداران لاواز نەکەن، ئەوەش هۆکاری گەمارۆکان و ئامانجی ئێمەیە و ئێمە دڵنیاین کە ئەم فشارە زیاتر گیانی ئامریکاییەکان دەپارێزێت و ئاشتی و ئاسایش و ئەمنیەتی زیاتر لە خۆرهەڵاتی ناوەراستدا دابین دەکات.
ئەوەی کە ئێمە هەوڵی بۆ ئەدەین ئەوەیە کە ئەم سەرلێشێواویە کەم کەینەوەو ئەو هەڵس و کەوتە شەرئەنگێزیانەی کە ئاخوندە دزە ئێرانیەکان بەشداری تێدا دەکەن لەناو بەرین بۆئەوەی هەڵس وکەوتەکانیان بەشێوەیەکی ئەساسی بگۆرن، بەشێوەیەک کە ئێمە لە سەرتاسەری جیهان و بەتایبەتی لە عێراق و خۆرهەڵاتی ناوەراست پارێزراو بین.
ناوبراو هەروەها لەپێوەند بە قاسم سلێمانی گووتی: قاسم سلێمانی ترۆریستە، خۆی و ئەو سەربازانەی کە ئەو سەرپەرەستیان دەکات دەستیان هەیە لە کوشتنی سەبازە ئامریکاییەکان.

5 ساڵ و 7 مانگ و 11 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەمپێئۆ:ئاشتی ودامەزراوەیی خاوەرمیانە بەبێ‌ ناوزەدکردنی ترۆریستی سپای پاسداران مەحاڵە

پەمپێئۆ:ئاشتی ودامەزراوەیی خاوەرمیانە بەبێ‌ ناوزەدکردنی ترۆریستی سپای پاسداران مەحاڵە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن