ئەمڕۆ دووشەممە 16ی خەزەڵوەری 1401ی هەتاوی ، ناڕەزایەتی و مانگرتن لە زۆربەی شار و پاڕێزگاکانی کوردستان و ئێران وەکو مەریوان ، بۆکان ،بانە، کرماشان ،سنە، مەهاباد، ورمێ، گوندی نێ و هەروەها تاران, ئیسفەهان, مەشهەد, ڕەشت, ئەهواز و زۆر شار و ناوچەی دیکە بەردەوامی هەیه.
خوێندکارانی زانستگاکانی تاران، سەنعەتی شەریف، هونەری سمنان، بیناسازی و هونەری پاریس، ئازادی ڕەشت, ورمێ و خوارەزمی له بەر دەم زانکۆکان و له سەر شەقامەکان درووشم دژ به دیکتاتۆر و نەمانی فاشیستەکان دەڵێنەوە.
هەروەها لاوانی بوێر و خەڵکی مەریوان به بونەی شەهید کرانی "نەسرین قادری" ئەمڕۆ دووشەممە لە دووهەمین ڕۆژی دژکردەوەی خەڵک بەو جینایەتە هەژێنەرە هەر لە بەیانی ئەمڕۆوە مانگرتنی گشتی و پاشان ڕاپەڕین و درووشمدانیان دەست پێی کرد و هێرشیان کردە سەر شوورای گەندەڵی شاری مەریوان.
خەڵکی مەریوان بە دروشمی کوردستان گۆڕستانی فاشیستان لە بەرانبەر هێزە سەرکوتکەرەکان وێستانەتەوە و بە گوێرەی هەواڵەکان هەتا ئێستا زیاتر لە µ۰ کەس لەو شارە بەدەستی بەکرێگیراوانی حکومەت بریندار کراون.