شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

داواکاری سەدان مامۆستای زانکۆ بو لابردنی سزای خۆێندکاران

داواکاری سەدان مامۆستای زانکۆ بو لابردنی سزای خۆێندکاران

سەدان مامۆستای زانکۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا خوازیاری لابردنی کوحمی دژ بە مافە مەدەنیەکانی خوێدکاران بوون

نزیک بە ٦٠ ٠ مامۆستای زانکۆکان و ناوەندە پەیوەندی دارەکانی خۆێندکارانی ووڵات لە ڕاگەیەندراوێکدا خوازیاری کۆتایی هێنان بە هەموو حوکمێکی دژ بە مافە مەدەنیەکانی خوێندکاران و ئازاد کردنی بە بێ شەرتی هەموو گیراوان بوون.
لەم ڕاگەیەندراوەدا گرینگترین ئەرکی ڕژیم بە ئەمنیەتی ڕەوانی، خوێندن و کاری خوێندکاران باس کراوە. بە وتەی واژۆکەران زۆر دەمێکە بە ئەنقەست یان لە ڕووی نەزانی و تاوانی بەرپرسان گوێیان نەدراوەتێ.
واژۆکەران هەر وەها لەم ڕاگەیەندراوەدا خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی ڕاگرتنی خوێندن، نەهێشتنی چوونە ژوورەوەی خۆێندکاران بۆ زانکۆ و بەشە ناوخۆییەکان بوون. بانگهێشت کردن بۆ لێژنەکانی دیسپلین و بڕیاری ئەوەیان لە خوێندکاران وەرگرتووە کە جارێکی دیکە بە هیچ شێوەیەک ناڕەزایەتی و دروشمێک نەڵێنەوە و هەروەها هەڕەشەی گرتن و شکەنجە کردنیان لە خوێندکاران و بنەماڵەکانیان کردووە.
جێی ئاماژەیە ئەم ڕاگیەندراوە لە کاتێکدا بڵاو دەکرێتەوە کە دووهەمین مانگی ناڕەزایەتی، مانگرتنەکان لە زانکۆ جیاوازەکانی کوردستان و ئێران بەردەوامە وسەرکوتی هێزە سەرکوتکەرەکان نەیانتوانیوە دەنگی خوێندکاران کپ بکاتەوە. لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە بەداخەوە ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی زانستگاکان لە ناوەندە فێرکاریەکانی سەر بە وەزارەتەکانی توێژینەوەی زانستی و تەکنەلۆژیا و تەندروستی، دەرمان و فێرکاری پزیشکی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتی و سەرکوتکەرەکان و بە هاوکاری وەزارەتەکان و بەرپرسانی هەندێک لە زانکۆکان خراونەتە ژێر شکەنجەگەلێکی وەکوو، گرتن، ڕاگرتنی خوێندن، ڕێگریکردنی چوونە نێو زانکۆکان و بەشەناوخۆییەکان و هەروەها هێرش کراوەتە سەر خۆیان و بنەماڵەکانیانیشیان بەشێوەیەکی ڕێکخراوەیی و ئامانجدار لە ژێر هەڕەشە و ئازاری جەستەیی و دەرونیدان.
مامۆستایانی زانکۆ ڕایان گەیاندووە کە ئەگەر داواکاریەکانیان جێبەجێ و بەدوادا چوونیان بۆ نەکرێت، ڕێکخراوەیی و پێکەوە لەگەڵ خوێدکارانی زانکۆکان، لە هەموو کاناڵەکانی ناڕەزایەتی و مەدەنی بۆ دووپاتکردنەوەی مافەکانیان کەڵک وەر دەگرن.


2 ساڵ و 15 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

داواکاری سەدان مامۆستای زانکۆ بو لابردنی سزای خۆێندکاران

داواکاری سەدان مامۆستای زانکۆ بو لابردنی سزای خۆێندکاران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن