پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چارەنووسی سوهەیلا حیجاب نادیاره

چارەنووسی سوهەیلا حیجاب نادیاره

خەباتمێدیا: خانەوادەی سوهەیلا حیجاب چالاکی سیاسی خەڵکی کرماشان کە لە بەندینخانەی ئەو شارە بەندکراوە پاش هەوڵێکی زور بۆ گرتنی هەواڵێک لە کچەکەیان دوێنی ۱µی خەزەڵوەر لە کەنگاوەرەو بۆ کرماشان ڕۆیشتن بەڵام بەرەوڕووی سوکایەتی پێ کردن و رەفتارێکی زۆر خراپی کارگێڕەکانی ئەو بەندینخانە بوونەو کە بێ هیچ زانیاری پێ دانێک لە دۆخی نابراو لەو شوێنە دەریان کردن و هەڕەشەیان لە ئەندامانی دیکەی خانەوادەکەشیان کردوون و هێشتا ئەو خانەوادەیە هیچ هەواڵێکیان لە منداڵەکەیان نییە.
نادیاری چارەنووسی سوهەیلا حیجاب بەبۆنەی بڵاو کردنی بوێرانە و نەترسانەی فایلێکی دەنگی لە ڕۆژی ۶ی خەزڵوەر کە بۆ پشتگیری لە خەڵکی ڕاپەڕیو و هەروەها بێزاری و دروشم دان دژ بە حکومەت لە زیندانی کرماشانەو بڵاو کرایەوە و دەستی پێی کرد و هەتا ئێستاش بەردەوامە.


2 ساڵ و 13 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چارەنووسی سوهەیلا حیجاب نادیاره

چارەنووسی سوهەیلا حیجاب نادیاره



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن