خەباتمێدیا: یەکشەممە ۱µی خەزەڵوەر فرانک کاپتۆ هاوکاری وەزیری دادگوستەری کانادا لە توییتێکدا نووسی: سپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی دەبێت بەبۆنەی تاوانەکانی دادگایی بکرێت.
ناوبراو لە توییتەکەی خویدا ئاماژە بە چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی فڕوکە ئوکراینییەکەی ژمارەی ·µ۲ کرد و نووسی ئەمڕۆ لە کۆبونەوەیەکدا لە گەڵ پیر پویلیور و نوێنەرانی دیکەی پارلەمان بۆ مەحکووم کردنی پێشلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران بەشدار بووم.
رووبەرو بوونەوە لە گەڵ بنەماڵەی قوربانیانی ئەو فڕۆکەیە کاریگەری بوو لە سەر من و ئەوان شایانی دادپەروەرین و ئەو کردەوە تیروریستی و دژە مرۆییانەی سپا کردوویەتی بە باشی ناخ و ناوەڕۆکی ئەو دامەزراوە نیشان ئەدات و به دڵنیاییەو ئەوانە تیرۆریستن.