فایق مام قادری، خەڵکی شاری مەهاباد کە ڕۆژی ٢٣ی خەزەڵوەر بە تەقەی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران بە سەختی بریندار ببوو، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی خەزەڵوەر دوای ٢٥ ڕۆژ مانەوە لە کۆمادا لە نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ گیانی سپارد.
بەپێی ئەو گرتە ویدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراونەتەوە، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە تەرمی فایق مام قادری لە ورمێ گەیشتۆتە شاری مەهاباد و جەماوەرێکی زۆری خەڵکی ئەو شارە بۆ پێشوازیکردن لە تەرمەکەی چوونەتە بەردەم ماڵی شەهید فایەق.
لەو گرتە ڤیدوانە کە بڵاو کراوەتەوە، خەڵکی مەهاباد سڵاو لە تەرمی شەهید فایەق دەکەن و بە دروشمی "دایە مەگری بۆ ڕۆڵە, شەرت بێ بستێنین تۆڵە" و "شەهید نامرێ" هاودڵی و هاوخەمی خۆیان بۆ بنەماڵەی مام قادری ئەنوێنن.
تەرمی شەهید فایەق لەسەر شانی خەڵکی بوێر و قارەمانی مەهاباد بە دروشمی دژ بە حکومەتی داگیرکەر و خوێنڕێژ بەرەو ئارامستانی ئەو شارە بەڕێکرا و لە لایەن هەزاران کەس لە خەڵکی مەهاباد ئەسپەردە کرا.
شەهید فایەق تەمەن ۳· ساڵ و باوکی کوڕ و کچێکی تەمەن ۱۳ و · ساڵان بوو.
فایق مام قادری لەگەڵ یەکێک لە هاوڕێیەکانی بە ناوی مەسعوود فەرەج زادە سواری ئوتومبیلی خۆیان دەبن و بەرەو ماڵەوە دەڕۆن، بەڵام هێزەکانی سوپای پاسداران لە نزیک ماڵەکەی ئۆتۆمبیلەکەیان دەوەستێنن و بەبێ لێکۆڵینەوە و ئاگادارکردنەوە تەقەیان لێ دەکەن.
بە وتەی ئەو کەسانەی شەهید فایەق یان بینیوو, هەشت فیشەکی جەنگی بەر ناوبراو کەوتوو کە دوو فیشەک لە سەری و دوو فیشەک لە پشتی و دوو فیشەک لە دەست و دوو فیشەکیش بەر لاقی کەوتوو.
دوای ئەم ڕووداوە، هێزە سەرکوتکەرەکانی سوپای تیرۆریستی پاسداران شەهید فایەق و مەسعوود فەرەج زادە دەخەنە نێو ئوتۆمۆبێلی خۆڵ و خاشاک و زوو لە شوێنی ڕووداوەکە دووریان دەخەنەوە.
شایانی باسە مەسعوود فەرەج زادە باری تەندروستی ناجێگیرە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدایە.
هەروەها هێزە سەرکوتکەرەکانی سپای ترۆریستی پاسداران گوشاریان خستووە سەر بنەماڵەی مام قادری بۆ ئەوەی بەبێ ئامادەبوونی خەڵک و بە ئامادەبوونی هێزە سەرکوتکەرەکان تەرمی ناوبراو ئەسپەردە بکرێت.
هەروەها دێنا مام قادری برای شەهید فایق، هەر ئەو شەوە دەستبەسەر و دوای چەند ڕۆژێک بە کەفالەت لە زیندان ئازاد کرا.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بێنی گێنێتس: ئیسرائیل توانای هەیە هێرش بکاتە سەر ئێران
خەباتمێدیا: ڕۆژی چوارشەممە ۱۸ی خەزەڵوەر، وەزیری بەرگری ئیسرائیل وتی: ئێمە ئامادەین و گەیشتوینە ئەو توانا و ئاستە کە هێرش بکەینە سەر دامەزراوە ناوکەییەکانی ڕژیمی ئێران و بەردەوامین لە بەرزکردنەوەی تواناکانمان.
بەرپرسانی ئیسرائیل چەندین جار پێداگرییان لەو بابەتە کردووەتەوە کە بۆ بەرگری کردن لە دەسپێڕاگەیشتنی ڕژیمی ئێران بە چەکی ناوکەیی هەموو بژاردە پێویستەکانیان لە پێش دەستە. بێنی گێنتێس جارێکی دیکەش لە مانگی گلاوێژ ڕایگەیاندوە کە ئیسرائیل دەبێ خۆی بۆ هێرشێکی سەربازی یەکلاکەرەوە لەدژی دامەزراوە و بنکە ناوکەییەکانی ڕژیمی ئێران ئامادە بکات.
ناوبراو هەروەها وتی: زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوکەیی تەنیا تاکتیکێکە بۆ دواخستن و کات کڕین.
شایانی باسە هەتا ئێستا چەندین جار ئیسراییل بە ئاشکرا و نەهێنی هێرشی کردۆتە سەر تاقم و گروپەکانی نزیک لە ڕژیم و دامەزراوە ناوکەییەکانی.