خەباتمێدیا: هێلیکۆپتەرێکی سەربازی ئێران لە کوێستانەکانی ورمێ کەوتە خوارەوە و لەوانەیە هەموو سەرنشینەکانی مردبن.
خەباتمێدیا: هێلیکۆپتەرێکی سەربازی ئێران لە کوێستانەکانی ورمێ کەوتە خوارەوە و لەوانەیە هەموو سەرنشینەکانی مردبن.
کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە ٢١ی خاکەلێوە، هێلیکۆپتەرێکی سەربازی ئێران لە کوێستانەکانی ناوچەی سیلوانا لە ورمێ کەوتۆتە خوارەوە.
هەواڵدەری هەنگاو: هەرچەند میدیاکانی نزیک لە حکومەتی ئێران ئەو هەواڵەیان پشتڕاست کردۆتەوە، بەڵام زانیاری تایبەتیان لەسەر ئەو روداوە بڵاو نەکردۆتەوە. ئەو هێلیکۆپتەرە لەکاتی جێبەجێ کردنی هێزەکانی پایگای داڵانپەڕ کەوتۆتە خوارەوە. هێندک سەرچاوە باس لە کوژران و بریندار بوونی لانیکەم ٩ کەس دەکەن، بەشێک لە بریندارەکان بە هێلیکۆپتەر بۆ ورمێ گوازراونەتەوە.
شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن ١٠ ماشینی فریاکەوتن لە شوێنی رووداوەکە ئامادە بوون و لەوانەیە هەموو سەرنشینەکانی هێلیکۆپتەرەکە مردبن. لەگەڵ ئەوەی کە ناوچەکە میلیتاریزە کراوە، وێدەچێت فەرماندەیەکی سەربازی پلەبەرز لەناو کۆپتەرەکەدا بووبێت.