رۆژی شەممە ۲۱ی خەزەڵوەر ١٤٠ ١، ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەشداریان لە خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی کرد کە لەلایەن سازمانی موجاهیدینی خەلق بۆ پشتیوانی لە نارەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی هاونیشتمانیانی راپەڕیوی کوردستان و ئێران رێکخرابوو.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکە بەشدابووان دروشمی جیاجیا دژایەتی خۆیان بۆ رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی و کردەوە نا مرۆییەکانی دژ بە هاونیشتمانیانی راپەڕیوی کوردستان دووپات دەکردەوە.
پاشان ژمارەیەک پەیام و چالاکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرا، لە یەکێک لە بڕگەکاندا پەیامی کۆمیتەی نۆروێژ لەلایەن بەرێز کاک مەحموود یوسفی پێشکەش کرا.