خەبات مێدیا: ڕۆژی دووشەممە ۲۳ی خەزەڵوەر، سپای تیرۆریستی پاسداران هێرشی مووشەکی کردە سەر حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لەشاری کۆیە و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە زەرگوێزی شاری سلێمانی.
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی ئاسۆ توانا و ڕێبوار عەبدی ۴µ ساڵان و خەڵکی شاری سەقز شەهید بوونە و لانی کەم دە کەسی دیکە بریندارن کە چەن کەسیان بۆ نەشتەرگەری گوازراونەتەوە بۆ شاری هەولێر.
لە ئاکامی هێرشەکانی ڕژیمی ئێران بۆسەر بارەگای کۆمەڵە، تەنیا خەسارەتی ماڵی بەدواوە بووە و شەهید و برینداریان نییە.
هاوکات مەقەری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە سنورەکانی سەقەر و بەربزین و سیدەکان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن سپای ترۆریستی پاسداران کە لە شاری شنۆ جێگیرن، تۆپباران کراون و ژینگەی ئەم ناوچەیە خەسارەتێکی زۆری پێ گەیشتووە.