پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هەواڵەکان

هەواڵەکان

چوار وڵات داوایان لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی کرد دژی ئێران ڕاگەیێندراو بدات.
ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە کە ئەمریکا، بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمان داوایان لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی کردووە لە کۆبوونەوەی شورای ئەحکامی ئاژانسی ئەم دامەزراوەیە داوای ڕوونکردنەوە لە ڕژیمی ئاخوندی ئێران بکات کە بە چ هۆکارێک سێ سایتی پیتاندنەوەی ئۆرانیۆمی شاردووەتەوە و باسی لێوە نەکردووە
ـــــــــ
ناوەندی قەلەمی ئەمریکا ڕاگەیێندراوێکیان بڵاو کردەوە تێدا باسیان لەوە کردووە کە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران ڕاپەڕیوانی ئەو وڵاتەیان بە توندی سەرکوت کردووە و هەموو یاسا و پرەنسیپە نێونەتەوەییەکانی مافی مروڤیان پێشلکردووە و نووسەران لە بەندیخانەکان بە شێوەیەکی سیستەماتیک ئازار و شکەنجە دەدرێن، حوکمی لەسێدارەدان و بەندکرانی درێژخایەنیان بۆ دەردەچێت و مەترسی جێددی لەسەر ژیانیان هەیە.
ــــــــــــــــــــــ
دیپلۆماتی ڕژیم بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کرا
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی دەوڵەتی بەریتانیا، باڵیۆزی ڕژیمی ئێران پاش "زانیاری متمانەپێکراو" سەبارەت بە هەڕەشەی گیانی هەواڵنێرانی ئێرانی لەلایەن ڕژیمی ئاخوندییەو، بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کرا.
جەیمز کلۆرلی، وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند کە فەرمانی بە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کردووە
باڵیۆزی ئێران ئاگادار بکەنەوە کە بۆیان نییە هەڕەشە لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە وڵاتەدا بکەن.
وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا، هەروەتر ڕایگەیاند: «بەریتانیا هەمیشه لەبەرانبەر هەڕەشەی وڵاتانی دەرەوە دەوەستێتەوە.»
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تۆمەتی موحاربە" لەلایەن ڕژیمی ئاخوندی بۆ ئەندازیارێکی کورد
ئەندازیار پەرهام پەروەری25ساڵان، خەڵکی شاری سەقز لە خۆپیشاندانی شاری تاران، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم هێرشی کاراوتە سەر و دەسبەسەر کراوە و لەلایەن دادگای ڕژیم لە ڕێکەوتی 18ی خەزەڵوەر تۆمەتی موحاربەی وەپاڵ نراوە.
ناوبراو ڕۆژی 11ی ڕەزبەر، بە لێدان وتوندوتیژی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم گیراوە و تا ئێستا لە هەموو مافێک وەکوو دەسپێڕاگەشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵە بێبەری بووە.
شایانی ئاماژەیە پەرهام پەروەری قارەمانی بواری مەلەوانییە.


2 ساڵ و 7 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکان

هەواڵەکان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن