شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هەواڵەکان

هەواڵەکان

پێک هێنانی کەمەپەینێک بە ناوی خولەکی ۲۲
خەباتمێدیا: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەمپەینێک بە ناوی (SayHerName22#) دەستی بە کار کردووە کە داوا لە هەموو تواشاچییەکانی یارییەکانی جامی جیهانی تۆپی پێ دەکات لە خولەکی ۲۲ی هەریەک لە یارییەکان بەبۆنەی یاد کردن لەوەی کە (ژینا) مەهسا ئەمینی لە تەمەنی ۲۲ ساڵ شەهید کرا, لە کێبڕکێیەکان ناوی هاوار بکەن.
شایانی باسە ئەم کێبڕکێیانە لە وڵاتی قەتەر بەڕێوە دەچیت و پێشتر کۆڤارێکی ئیتالیایی بەڵاوی کردووەو کە دەنگۆی ئەوه هەیە کە فیفا تیمی میللی تۆپی پێ ئێران بەبۆنەی سەرکوتی خۆپیشاندەران و خەڵکی ڕاپەڕیو لەو وڵاتە مەحروم بکات.
.......
دەسبەسەر کردنی حەوت هاووڵاتی خەڵکی فەرانسە لە ئێران
خەباتمێدیا: کاترین کۆلونا, وەزیری دەرەوەی فەرانسە ڕایگەیاند کە حەوت کەس لە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە لە بەندینخانەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران بەندکراون. کۆلونا هەروەها وتی کە تا ماوەیەک پێش ئێستا ئەم بەندکراوانە پێنج کەس بوون بەڵام لەم ماوەیەدا دوو کەسی دیکەشیان پێ زیاد کراوە و لە ئێستا دا بەپێی هەواڵەکان حەوت کەس لە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە لە بەندینخانەکانی ئێران دەسبەسەر کراون.
ناوبراو جەختی لەوەی کرد کە حکومەتی ئاخوندی ئێران دەوڵەتێکی بێ پرێنسیپەو بە بارمتە گرتنی هاووڵاتیانی وڵاتانی دیکەی کردۆتە نەریتێک بۆ بارمتە گرتن و باج سەندن لە دەوڵەتەکانی دیکە. ئەم حکومەتە دەیەوێت وەک ئامرازێک ئەو کەسانە بەکار بێنێت و کومەڵگای نێونەتەوەیی دەبێ زۆر ئاگاداری ئەو پیلانانەی حکومەتی ئاخوندی بێت و بەرپەرچی بداتەوە.
........
هاووڵاتیانی سوییس گەشت نەکەن بۆ ئێران
وەزارەتی دەرەوەی سوییس داوای لە هاووڵاتیانی کرد کت بە هیچ شیوەیەک گەشت بۆ ئێران نەکەن.
ئەم وەزارەتە لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی کە دۆخێکی سیاسی لە ئێران بە سەر ئەو وڵاتە زاڵەو ئەگەری هەیە هاووڵاتیانی وڵاتانی دیکە دەسبەسەر و بە بارمتە بیانگرن. ئەم دیاردەیە لەم هەلوومەرجەی ئێران کە فشارێکی زۆری لە لایەن وڵاتانی ئۆروپایی و ئاماریکا لەسەرە, وەک چارەسەر و ڕێکارێک لەلایەن ئاخوندەکانەو پەیڕەو دەکرێ.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
یەکیەتی ئەوروپا گەمارۆی نوێی خستە سەر ڕژیمی ئاخوندی
به پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەڵمانیا(dpa)، وڵاتانی ئەندامی یەکیەتیی ئۆرووپا بڕیاریان داو گەمارۆی نوێ بخەنە سەر حکومتی ئێران
هەواڵنێری ئەڵمان، لە زاری چەندین دیپلۆماتی ئەوروپایی ڕایگەیاندووە: "ناوەندی هەمیشەیی نوێنەرانی ئەندامی برۆکسێل، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٠ ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠ ١ی هەتاوی (١١ نۆڤەمبەر) بە کۆی دەنگەکان گەمارۆی نوێیان دژی ڕژیمی ئاخوندی ئێران پەسەند کرد و بڕیار وایە ئەم گەمارۆیانە لە ڕۆژی دووشەممە جێبەجێ بکرێن.
بە پێی ئەم گەمارۆ نوێیانە ٣١ بەرپرس و ناوەندی سەر بە ئاخوندەکان گەمارۆ دەخرێتە سەریان.


2 ساڵ و 8 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکان

هەواڵەکان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن