ناڕوونی بارودۆخی ڕۆژنامەنووسی کورد پاش زیاتر ل پەنجا ڕۆژ
خەبات مێدیا: بارودۆخی مەسعوود کورد پوور" ڕۆژنامەنووس و بەندکراوی سیاسی پێشوو، پاش زیاتر لە پەنجا ڕۆژ دەسبەسەر بوون، هێشتا نادیار و ناڕوونە.
ناوبراو لە 29ی خەرمانان دەسبەسەرکرا و تائیستە لە دۆخێکی نادیاردایە.
بەپێی هەواڵەکان، مەسعوود کوردپوور دوای چوارڕۆژ دەسبەسەربوون گوازراوەتەو بۆ بەندیخانەی ئیتڵاعاتی ورمێ و ئێستە لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارەدایە.
تێکدانی پاراستنی نەتەوەیی، یەکێک لە تۆمەتەکانی ناوبراوە و هەروەها پارێزەرەکەی تائێستە چەندین جار داوای دیتنی کردووە بەڵام تائێستە ڕێگەی پێ نەدراوە.
شایانی ئاماژەیە، مەسعوود کوردپوور یەکێک لە ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە کە بە هۆی ئەوەیکە لەم بوارەدا زۆر چالاکە، پێشتریش دەسبەسەر و بەند کراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سیخوڕی دوو برای ئێرانی بۆ ڕووسیە
خەباتمێدیا: وڵاتی سوید دوو برای خەڵکی ئێرانی بە سیخوڕی کردن بۆ وڵاتی ڕووسیە تۆمەتبار کرد.
دەزگای دادوەری سوید دوو برای ئێرانی بە ناوەکانی پەیام و پەیمان کیا بە سیخوڕی و ناردنی زانیاری سەربازی بۆ وڵاتی ڕووسیە تۆمەتبار کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی سوید پەیمان و پەیام کیا زیاتر لە ۱۰ ساڵە سیخوڕی بۆ وڵاتی ڕووسیە دەکەن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
داواکاری ئاڵمان و ئایسلەند بۆ کۆبوونەوەی شۆرای مافی مرۆڤ
ڕۆژی هەینی ۲۰ی خەزەڵوەر ئاڵمان و ئایسلەند داوای کۆبوونەوەی تایبەتی شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانیان لەسەر بابەتی ئێران کرد.
ئاڵمان ئایسلەند داوایان لە شۆرای مافی مرۆڤ کرد کە بابەتی ڕووداوەکانی ئێران لەو کۆبوونەوەدا تاوتۆ بکرێت.
ئەم داواکارییە لە حاڵێکدا دەخرێتە ڕوو کە ژمارەیەک لە کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان داوایان لە حکومەتی ئاخوندی کردووە کۆتایی بەو دۆسیە بێنێت کە داوای ئیعدامی ڕاپەڕیوانی کردووە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
سیناریۆ سازی دووبارە حکومەتی ئاخوندی دژ بە بنەماڵەیەکی کورد
هەستی حوسێن پەناهی تەمەن ۱۶ ساڵ و خەڵکی شاری دێگولان بە هۆی بەشداری لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بانگهیشتی ئیدارەی پەروەردەی شاری دێگولان دەکرێ و لەوێ هەوڵی تۆقاندنی ئەدەن و هەڕەشەی دەرکردنی لە خوێندگە لێی دەکەن و دڵێین چیتر ڕێگە نادەن درێژە بە خوێندن بدات و بەم جۆرە ئیتر ناتوانێت لە هیچ جێگایەک دامەزرێ. پاشان بە باتوم لە سەری ئەدەن و لە نێو پاس فرێی ئەدەنە خوارەوە کە ئێستا ئەم کچە بێتاوانە لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە و لە کۆما دایە.
حکومەتی ئاخوندی ئێران دەیەوێت بە دروست کردنی سیناریووێک ئەم جینایەتی خۆی بشارێتەوە و زۆری بۆ بنەماڵەکەی هێناوە کە بڵێین کچەکەیان بەبۆنەی تووش بوونی بە خەمۆکێ هەوڵی خۆکووژی داوە.