پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خستنە ناو لیستی ترۆری سپای پاسداران و لێکەوتەکانی

خستنە ناو لیستی ترۆری سپای پاسداران و لێکەوتەکانی

ئامادەکردن و نوسین: فرمێسک ئەردەڵان
بە فەرمانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا، رۆژی دوشەممە رێکەوتی 19ی خاکەلێوە، سپای پاسدارانی رژیمی ئاخوندی کە وەک هێزی ر

 

ئامادەکردن و نوسین: فرمێسک ئەردەڵان
 بە فەرمانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا، رۆژی دوشەممە رێکەوتی 19ی خاکەلێوە، سپای پاسدارانی رژیمی ئاخوندی کە وەک هێزی راگری نیزامی دیکتاتۆری ئاخوندیە، خرایە ناو لیستەی ترۆریستیەوە، ئەمەش بە ئامانجی فشار خستنە سەر رژیم و لاوازکردنی دەست تێوەردانەکانی لە وڵاتانی ناوچەکه وجیهان، و پشتیوانیەکانی لە گروپە ترۆریستیەکان.
وەک دەزاندرێ‌ سپای پاسداران هێزی سەرەکی رژیمە وکردەوە ترۆریستیەکانی رژیم بە دەستی سپا جێبەجێ دەکرێت. سپا بە کەڵک وەرگرتن لەو کۆمپانیایانەی کە لە ژێر دەستیدایە و بە مافیای قاچاق وهەروەها دەستێوەردان لە هەموو بوارەکاندا لەناوخۆی ئێران وەکوو باری پەروردە، وەرزش و پزیشکی لە باری ئابوریەوە دابین دەکرێ ،دەرکردنی ئەم بڕیارە کۆسپێکە لەبەردەم سپا و هەموو ئەم گەمارۆ و بەربەستانە کاریگەری دەبێ لەسەر هێزی قودس کە هێزی دەرەکی سپایە و هەموو ئەو لایەنانەی کە بە هەرشێوەیک پێوندیان لەگەڵ سپا هەیە وەک حەماس ، حەشدی شەعبی ،حیزبوڵڵا و ئەو چەکدارانەی لە یەمەن، سوریە و عێراق شەڕ بۆ سپا دەکەن و پشتیوانی لە سپا دەکەن، لەمکاتەدا فشاری زۆریان لەسەرە و کەوتونەتە پەلەقاژە و ناتوانن درێژە بە خراپەکاریەکانی خۆیان بدەن و لە درێژ ماوەدا دەبێتە هۆی لاواز بوونی سپا و هەموو هێزەکانی سەر بەو دامەزراوەیە. هەروەها بەرپرسانی سپا گەمارۆ دەخرێتە سەر داراییان و هاتووچۆیان بۆ وڵاتانی رۆژئاوایی و ئامریکا قەدەغە دەکرێ وکردەوە ترۆریستیەکانی سپا بەم هۆکارانە سەرناگرێ و دەستی دژبەرانی سپا و رژیم ئاوەڵاتر دەبێت بۆ روبەروبونەوە لەگەڵیان، ئەتوانن شەڕی دژ بە سپا بە شەڕی دژە ترۆریزم ناو بەرن. هەروەها لە رێگای ئەم بڕیارە فرۆشتنی هەمو جۆرە چەک و تەقەمەنیەک بە سپا قەدەغە دەکرێت و چالاکیەکانی سپا لە سنوورەکان کەمتر دەبێت و وڵاتانی هاوسنوور وەکو تورکیە ناتوانن چالاکی هاوبەش لەگەڵ سپا بەرێوە بەرن، ئەمەش هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ ئەحزابی کوردستانی ئۆپۆزیسیۆن.
لەماوەی ئەم چەند رۆژەدا چەندین کەسایەتی گەورە هەڵوێستی خۆیان دەربڕیوە وەکو مایک پەمپێئۆ کە لە وتووێژێکدا لە گەڵ فاکس نیوز ووتی: ئێمە تەنیا راستیەکانمان راگەیاندوە و سپای پاسداران رێکخراوێکی ترۆریستیە و ئێمەش ئەوانمان خستۆتە ناو ریزی ترۆرەوە. ئێمە ناتوانین ئاشتی و ئەمنیەت لەخۆرهەڵاتی ناوەراست دابین کەین بە بێ ئەوەی سپای پاسداران لاواز نەکەین ،هەروەها لە درێژەدا ووتی قاسم سلێمانی و هەموو ئەو سەربازانەی لەگەڵین بە ترۆریست دەناسین وبەرگری لە هاتنی هەموو ئەو کەسانە بۆ ئامریکا دەکرێ کە قۆناغی سەربازیان لە سپا بەسەر بردووە ، بە خستنە ناو ریزی ترۆریستی سپای پاسداران تێچووی ترۆریزم بۆ رژیمی ئاخوندی لەهەموو جیهان زیاتر دەکات و ئێمە پشیوانی لە خەڵکی ئێران دەکەین بۆ ئاڵۆگۆڕی ئەو دەسەڵاتە یارمەتیان ئەدەین .
یورگن هارت ووتەبێژی سیاسەتی دەرەوەی حیزبی دەسەڵاتداری مەسیحی ئاڵمانی لە وتووێژێکدا لەگەڵ رۆژنامەی دی واڵت: وێڕای پشتیوانی لە کردەوە و بڕیاری ئامریکا ،داوای لە دەوڵەتی ئاڵمان کردووە بڕیارێک هاوشێوەی ئامریکا بدات.
جان بۆڵتۆن لە پێوەند بەم بابەتە ووتی: لە کاتێکدا خەڵکی ئێران لە هەژاریدا دەژین سپا لە ترۆریزم سەرمایە گوزاری دەکات .ئێستاش روونە هەر هێز و لایەنێک لە سپا پشتیوانی بکات لە مەترسی گەمارۆ و قەدەغەی هاتووچۆدان. لە کۆتاییدا رژیمی ئاخوندی بە لاواز بوونی سپای پاسداران زیاتر لە رابردوو گۆشەگیر دەبێت و زیاتر لە وڵاتانی دیکە دوور دەکەوێتەوە، و تەنیا ئەو وڵاتانەی کە پشتیوانی ترۆریزم دەبن لە دەوری دەمێنن و هەروەها لە ناوخۆیشدا مانەوەی رژیم دەکەوێتە مەترسیەوە ،چۆن رژیم تا ئێستا لە بەرانبەر هەموو شێوە و راپەڕینێک لە سپا کەڵک وەر ئەگرێ .


5 ساڵ و 7 مانگ و 10 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خستنە ناو لیستی ترۆری سپای پاسداران و لێکەوتەکانی

خستنە ناو لیستی ترۆری سپای پاسداران و لێکەوتەکانی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن