ڕۆژی سێشەممە ۲۴ی خەزەڵوەر بەپێی ڕاگەیاندنی گشتی ڕۆژی یەکەمی کەمپەینی سێ ڕۆژ تا ڕووخان دەستی پێی کرد. هەروەک چاوەڕوان دەکرا و لە ڕۆژانی ڕابردوو خوێی نواندوو, ئەمە کەمپەینەش لە لایەن خەڵکەو بە جوانی و ڕێک و پێکی دەستی پێی کرد و چین و توێژەکان لە سەرانسەری شارەکانی کوردستان و ئێران بەشداری مانگرتن بوون. ئەم کەمپەینە هەتا تاریکان درێژەی هەبوو و پاشان خەڵکی بوێر لە زۆربەی شار و ناوچەکان هاتنه سەر شەقام و سەرەڕای بوونی هەڕەشە و تۆقاندنی هێزە سەرکوتکەر و بەکرێ گیراوەکان, زۆربەی شوێنە ستراتژییەکان یان لە کونتروڵی خۆیان گرت.
لە ۶۱مین ڕۆژی ڕاپەرینی ژینا, تاران و ناوچە جیاجیاکانی و هەروەها شارەکانی; ئەهواز, تەورێز, بێهبەهان, چوارمەحال و بەختیاری, ڕەشت, شەهسەوار, شاهین شەهر, ئیسفەهان, هەمەدان, ساری, بجنورد, بەندەرعەبباس, قەزوین, شیراز, ئەبهەر, زاهیدان, ئەراک, خوزستان, گورگان و هەروەها شارەکانی لوڕستان, ئیلام, کرماشان, ورمێ, سنە, سەقز, بۆکان, شەڵماش, کامیاران, جوانڕۆ, ڕەوانسەر, قروە, مەهاباد, بانە و زۆربەی هەرەزۆری شار و ناوچەکانی ئێران بەشداری ڕاپەڕینەکان بوون. ئەم ڕاپەڕینانە کاردانەوەی زۆرتری لە شارەکانی کوردستان بوو وە لە تۆڵەی هێرشی هێزە بەکرێگیراوەکانی حکومەت لە شارەکانی بۆکان و کامیاران دوو سەرهەنگی سەرکوتکری ڕژیم بە ناوەکانی ڕەزا ئەڵماسی و ڕەزا ئازەر بە دەستی خەڵکی ڕاپەڕیو سزا دران. لە شاری بۆکان خەڵک دەستیان بەسەر بەشێکی زۆر لەو شارە گرت و جەژنی ئازادییان گرت. لە شارەکانی کوردستان, خەڵک هاواری جاشەڕاویان کرد و وتیان کە خائینان لە ماڵەکانیان دێننە دەر و سزایان ئەدەن, لە ئەراک ئۆتومبیلی هێزە سەرکوتکەرەکانیان ئاگر تێبەردا و لە شارەکانی ساری و چوارمەحاڵ و بێهبەهان و چەند شار و ناوچەی دیکە هێرش کرا سەر بنکە سیخوڕییەکانی حکومەت و ئاگریان لە وێنە و پەیکەری دیکتاتۆرەکان دا. بەڵام بەداخەوە لە سنە دوو کەس بە ناوەکانی عیسا بیگلەری و زانیار ئەڵڵامورادی, لە کامیاران دوو کەس بە ناوەکانی فواد محەممەدی و سەعید مورادی و هەروەها لاوێکی تەمەن ۱۴ ساڵ لە شیراز لە لایەن هێزە تیرۆریستەکانی حکومەتی ئاخوندی شەهید کران. ئەم ڕاپەڕینانە هەتا کۆتاییەکانی شەو درێژەی کێشا و ڕاگەیاندنی گشتی باسی لە بەتۆژمەتر کردنی لە دوو ڕۆژی دیکەی کەمپەینەکان هەیە.