خەباتمێدیا: ڕۆژی چوارشممه ۲µی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ هەتاوی، شاندێکی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پێکهاتوو لە بەڕێزان خاتوو نیشتمان کەماڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندییەکان و هاوڕێیان بێکەس ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ئیبراهیم پاشا ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان, سەردانی پەیوەندییەکانی هەولێری سازمانی خەباتیان کرد و لەلایەن بەڕێزان کاک شۆڕش حاجی بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەولێر و ئەندامی کومیتەی ناوەندی و هەروەها بەڕێزان, ڕێزان شەهیدی پەنا و ماردین زاهدی کادرانی سازمانی خەبات پێشوازی گەرمیان لێ کرا.
سەردانی هەیئەتی حیزبی زەحمەتکێشان بە مەبەستی دیداری دۆستانە لە گەڵ سازمانی خەبات بوو.
هەروەها پرسی ناوچەکە و هەلوومەرجی کوردستان و ئێران قسەی لە بارەوە کراو لە پێوەند بە شۆڕشی ژینا بە پێشەنگی ئافرەتانی بوێر و داواکارییەکانی خەڵک کە لە ئێستادا جگە لە شۆڕش و ڕاپەڕین هەڵگری ناوێکتر نییە. هەروەها باس لە دەور و نەقشی سازمانی خەبات و ڕۆڵ گێڕانی بەجێی و کارا و هەڵوێستی دروست و نیشتمانی کرا و وتیان دەبێ بە ئەزموون وەرگرتن لە شۆڕشی ئەم بەشەی کوردستان و شۆڕشی پێشووی گەلانی ئێران ویست و داواکاریەکان بە ئامانج گەیشتنی هەموو گەلانی ئێران و تێکڕای چین و توێژەکان بە مافی ڕەوای خۆیان بێت و کەس لە داهاتووی وڵات بێبەش نەبێ. ئەوەی کە شۆڕشی ئەمجارە لە قۆناغیکدایە کە قەد بۆ دواوە ناگەڕێتەوە و تەنیا بە سەرکەوتنی یەکجارە دەکرێ کۆتایی پێی بێت. هەروەها خۆیان بە پاڵپشتی بزوتنەوەی کورد و کوردستان و ئێران بەتێکڕا زانی و هێرش و هەڕەشەکانی سپای تیرۆریستی پاسدارانی بۆ سەر هێزە کوردییەکانیان مەحکووم کرد و وتیان کە لەم هەلوومەرجە هەستیارە هاوکاری و هاودەنگی لە نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان زۆر پێویستە و دەبێ هاوکاری هەمەلایەنە پەیڕەو بکرێت و ئەوانیش لەسەر ئەو باوڕەن کە تەنیا بە ڕوخانی دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران, ناوچەکە سەقام ئەگرێ.
لە کۆتایی دا دوو لایەن لە سەر هاوکاری بەردەوام پێداگریان کرد.