خەباتمێدیا: ڕۆژی چوارشەممه ۲µی خەزەڵوەری ١٤٠ ١ی ههتاوی, دووهەمین ڕۆژی کەمپەینی سێ ڕۆژ تا ڕووخان بهشێوهیهکی بهرین له زۆربهی شارهکانی ئێران و کوردستان بهڕێوهچوو. ئهمڕۆ چهندین شار ناوچهی دیکهی ئێران و کوردستان پهیوهست بهم کهمپهینه بوون و زۆربەی زانستگاکان و بازاڕیانی کوردستان و ئێران لەگەڵ مانگرتنی شارەکان کەوتن.
سەرەڕای سەرکوتی بهردهوام و تهقهی ڕاستهوخۆی هێزه سهرکوتگهرهکانی ڕژیم، خەڵکی ڕاپەڕیو هەتا کۆتا چرکەکانی شەو، شەقام و کۆڵانەکانیان چۆڵ نەکرد و پاشەکشەیان لە ویست و داخوازەکانی خۆیان نەکرد.
لە ڕاپەڕینەکانی ڕۆژی چوارشەممە دا چەند کەسی دیکەش کەوتنە بەر تەقەی هێزە بەکرێگیراوەکانی حکومەتی ئاخوندی و تێکەڵ بە شەهیدانی ڕێگای ئازادی و ڕزگاری بوون. لە کامیاران ڕێوڕەسمی شەهید فواد محەممەدی کە ڕۆژی سێشەممه شەهید کرا بوو لە بەردەم ماڵەکەیان بەڕیوەچوو کە بەداخەوە یەکێک لە بەشداربووان بە ناوی بورهان کەرەمی کەوتە بەر پەلاماری هێزە تیرۆریستییەکان و شەهید کرا.
لە کەریم ئاوای سەقز لاوێکی ۱· ساڵان بە نێوی دانیال پابەندی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکان شەهید کرا کە خەڵکی بەشەرفی سەقز چوونە بەردەم نەخۆشخانەی دڵنیایی کۆمەڵایەتی (تامین اجتماعی) و ڕیگەیان نەدا هێزە بەکرێ گیراوەکان تەرمی ئەو شەهیدە بدزن.
لە بۆکان دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی ئەسعەد ڕەحیمی تەمەن ۳۰ ساڵ و سالار موجاور بە تەقەی هێزە تیرۆریستەکان شەهید کران کە باوکی شەهید سالار موجاور سەرەڕای فشاری هێزە ئەمنیەکان ئیجازەی نەدا کوڕەکەی بە شەو ئەسپەردە بکرێت.
لە شاری تەورێز کەسێک بە ناوی سەیید عەلی عێراقی بە تەقەی ڕاستەوخۆ شەهید کرا و لە شاری ئیزە هێزە منداڵ کوژەکانی ئاخوندی تەقەیان لە منداڵێکی تەمەن ۱۰ ساڵ بە نێوی کیان پیر فەلەک کرد و شەهیدیان کرد.
هاووڵاتیان لە شارەکانی کوردستان و ئێران هەڵیان کوتاوەتە سەر چەندین بارگا و بنکەی بەسیج و سیخوڕی حکومەت و هەروەها چەندین جاش و بەکرێگیراو لە لایەن خەڵکەو سزا دران و ماڵەکانیان بەرد باران کرا و شوێنی کارەکانیشیان ئاگر تێبەردان.
هەروەها بەپێی بانگەوازی گشتی و ڕاگەیاندنی مامۆستایان و چین و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگا وا دیاری کراوە کە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی چوار شەهیدی شاری سنە بە ناوەکانی داریوش عەلیزادە, پەیمان مینبەری, محەممەد ئەمینی و یەحیا ڕەحیمی بە بەشداری ۱۰۰ هەزار کەسی لە ئارامستانی محەممەدی شاری سنە بەڕێوە بچێت.
ئەم مانگرتن و ڕاپاڕینانە ئەمڕۆ پێنج شەممه دەڕواتە سێهەمین ڕۆژی کەمپەین و چاوەڕوان دەکرێ زۆر بەربڵاوتر و بەتۆژمەتر لە دوو ڕۆژی ڕابردوو وە بەشداری گشتی چین و توێژەکان بەڕیوە بچێت.