شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئامریکا ئابڵووقەی نوێی بە سەر رژیمی ئاخوندیدا سەپاند

ئامریکا ئابڵووقەی نوێی بە سەر رژیمی ئاخوندیدا سەپاند

بەهۆی ئەوەی دەزگای دەنگ و ڕەنگی ڕژیم لە سانسۆر کردن و سنووردارکردنی ئازادی رادەربڕین و هاوکاری لەگەڵ ناوەندە سەرکوتکەرەکان لە بەشی دان پێدانانی زۆرەملێ و بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆ و ناڕاست لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکاوە خرایە لیستی ئابڵوقەکان.
وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا پەیمان جەبەلی سەرۆکی دەنگ و رەنگی رژیم و مەحسن بێرهمانی جێگری خستۆتە لیستی گەمارۆکانی، هەروەها گەمارۆکان عەلی ڕەزوانی و ئامینە سادات زەبیح پوور، بێژەری لێکۆڵەری دەنگ و ڕەنگی ئەو ناوەندەی ڕژیمی گرتۆتەوە.
ئەحمەد نەورۆزی، جێگری دەرەوەی ئەو دامەزراوە، یوسف پوور ئەنوەری، بەرپرسی پلان و بەرنامە لە بەشی دەرەوە لەو کەسانەن کە کەوتوونەتە بەر گەمارۆکانی خەزێنەداری ئامریکا.
وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا لە ڕاگەیەندراوەدا نووسیویەتی: دەنگ و ڕەنگی ڕژیم دایان پێدانانی زۆرەملێی کەسانێک بڵاو دەکاتەوە کە مەجبوور کراون بڵێن لە ناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانە هێزە ئەمنیەتیەکان ئەندامانی بنەماڵە و خزم و کەسی ئەوانی نەکوشتوە و وا باسی بکەن کە ئەو کەسانە بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و یان چەند هۆی دیکە گیانیان لەدەست داوە.
ئەم ڕاگەیەندراوە بە ئیشارە بە بڵاوکردنەوەی سەدان دایانپێدانانی زۆرەملێی هاووڵاتیانی ئێرانی نیشتەجێی وەڵاتان و خەڵکی دەرەکی لە دەنگو ڕەنگی ڕژیم، ووتی: رژیمی ئێران بەشێوەی سیستەماتیک پشت دەبەستێ بە دایانپێدانانی زۆرەملێ، دەرخەری ئەوەیە کە ڕژیم لە ووتنی ڕاستیەکان بە هاووڵاتیانی ئێران و کۆمەڵگەی نێو نەتەوەیی خۆ دەبوێرێ.
وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا لە درێژەی ئەو راگەیەندراوەدا ئیشارەی بەوە کرد کە ئەمریکا پێبەندە بە پشتیوانی لە ناڕەزایەتی ئاشتیانەی خەڵکی ئێران و ئێمە بە بەردەوامین لەوەی فشار بخەینە سەر بەرپرس و دامەزراوەکانی حکومەتی ئێران لە پێوەند بە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و سەپاندنی سانسۆر دژ بە خەڵکی ئێران.
شایانی باسە وەزارەتی دەرەوەی کانەدایش ڕۆژی چوار شەممە ڕایگەیاند کە گەمارۆی نوێیان بە سەر شەش کەس و دوو ناوەندی ڕژیمی ئێران لە پەیوەند بە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و ناردنی پێهباد بۆ ڕووسیا سەپاندووە.


2 ساڵ و 5 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامریکا ئابڵووقەی نوێی بە سەر رژیمی ئاخوندیدا سەپاند

ئامریکا ئابڵووقەی نوێی بە سەر رژیمی ئاخوندیدا سەپاند



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن