رۆژی یەکشەممە 22ی خەزەڵوەری 1401ی کۆچی خۆری، کۆبوونەوەی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەسەر چەندین تەوەری سیاسی رۆژ،بەتایبەت شۆرشی ژینا لە کوردستان و ئێران و هەڵسەنگاندنی ئەم شۆرشە گەورە و کاریگەرەی جەماوەری کوردستان و ئێران بەڕێوەچوو.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بەرێز کاک بابەشێخی حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە دەقیقەیەک بێ دەنگی و فاتیحەیەک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان لەناوشیاندا شەهیدانی سوورخەڵاتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و شەهیدانی شۆرشی ژینا کاری کۆبوونەوەکەی کردەوە.
دواتر بەڕێزیان باسێکی گشتی لەسەر روداوە نوێکانی جیهان و بەتایبەت دۆخی ئێران کرد و وتی: دوو مانگە لە دەیان شار و پارێزگای ئێران شۆرشێکی بەرین و بەربڵاو بەرێوەدەچێ کە بە شۆرشی ژینا بەناوبانگە و دروشمی سەرەکی ئەم شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی و مەرگ بۆ خامنەییە. شۆرشێک کە کۆی پێکهاتەی رژیمی ئاخوندی کردەوەتە ئامانج و زۆربەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی ئێران بەشدارن تیایدا. بەداخەوە دیسان هێزە جینایەتکارەکانی رژیمی ئاخودی لە راست خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران و کوردستان جینایەت و تاوانیان خولقاندوەو بە سەدان کەسیان بە نارەوا شەهید و بە سەدانی دیکەشیان بریندار و بە هەزاران کەسیشیان راپێچی بەندیخانە کردوە. بەڵام ئەوانەی زۆر سەرکوتگەری دیکەی ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆر و خۆسەپێنە نەیانتوانیوە کار لە ئیرادەی قاییم و پۆڵایینی جەماوەری بێزار لە ستەم و نادادپەروەری، نەکردوەو بریاریان داوە تا روخانی یەکجاریی ئەو دەسەڵاتە بەردەوام بن لە راپەرین و شۆرش.
لە پێوەند بە کاریگەریەکانی شۆرشی ژینا بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات وتی: شۆرشی ژینا جوێ لەوەی قەڵای زوڵم و زۆری ئاخوندانی ستەمگەری وە لەرزە هێناوە، لە چەندین بار و رەهەندی جیاجیادا پیلان و بەرنامە شوومەکانی ئاخوندانی تووشی شکست کردوە. رژیمی ئاخوندی هەر لە سەرەتاوە کاری لەسەر درز و کەلێن خستنە نێوان نەتەوە و پێکهاتە جیاجیاکانی ئێران کردوەو برایەتی و تەبایی ئەو نەتەوانەی بزڕکاندبوو، بەڵام لە دوای شەهیدکرانی بە ناحەقی ژینای کوردان، هاوسۆزی و هاوخەباتی و تێکڕای خەڵکی نەتەوەکانی ئێران پتەوتر کردوە. هەروەها لە ماوەی دەسەڵاتی ئاخونداندا هیچ راپەرین و رەوتێکی جەماوەری وێنەی شۆرشی ژینا نەیتوانیوە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دژ بە رژیمی ئاخوندی هان بدات، هەر وەکوو دەبینین لە ماوەی ئەم شۆرشی پیرۆزەدا وەڵاتانی رۆژئاوایی کە چەندین ساڵە بە دوای سازان و ئیمتیازدان بەو دەسەڵاتە تاوانکارەوە بوون، ئێستا بە شێوەی جۆراوجۆر هەوڵی ئابڵوقەدانی ئەو رژیمە دەدەن.
لە سەر روانگەی سازمانی خەبات لە مەڕ شۆرشی ژینا و راپەرین لە کوردستان و ئێران کاک بابەشێخ گوتی: هەر وەک لە پەیام و راگەیەندراوەکاندا رامانگەیاندوە، بەردەوامی و پەرەپێدان و بەربڵاوبوونەوەی ئەم شۆرشە جەماوەریە زەرورتێکی حەتمیەو گەڕانەوەی بۆ نیەو ئێمە هانی جەماوەر دەدەین چۆنیان بۆ دەکرێ و دەتوانن خەباتی خۆیان دژ بە رژیمی ئاخوندی جیددیتر بکەن و تا کۆتایی ئەم دەسەڵاتە درێژە بە ئەرکی پیرۆز و مەزنی شۆرش بدەن. چوونکە بەبێ شۆرشی جەماوەری و یەکانگیر و گشتی روخانی رژیمی ئاخوندی و ئازادی کوردستان و ئێران نایەتە دیی.
بەرێز سکرتێری گشتی سازمان لە پێوەند بە یەکیەتی و برایەتی بزوتنەوەی کوردستانی ئێران ئیشارەی بە چەند خاڵ دا کە بەو شێوەیە: سازمانی خەبات بۆ ئەم قۆناغە یەکیەتی و هەماهەنگی هێز و لایەنە شۆڕشگێرە سیاسیەکانی سەرانسەری و نێو بزوتنەوەی کوردستان بە زەروورەتێکی مێژوویی و حەتمی دەزانێ و بۆ پێشخستنی شۆرشی ئازادیخوازی لە کوردستان و ئێران ئامادەی هاوکاری و هەماهەنگی بە گرینگ و چارەنووس ساز دەزانێ.
لە دوای باسەکەی کاک بابەشێخ ئەندامانی بەرێزی کومیتەی ناوەندی بەشداری باس و بابەتەکانیان کرد و نەزەراتی خۆیان بۆ لە کۆبوونەوە هێنایە بەر باس.
بڕگەیەکی دیکەی کاری کۆبوونەوە پێداچوونەوە بوو بە کار و باری بەشێک لە ئورگانەکان و دانانی پلان و میکانیزمی کارکردنی نوێ بوو کە لەگەڵ شەریتی ئێستادا بێتەوە.