خەباتمێدیا: ڕۆژی هەینی ۲·ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ی هەتاوی ۶۴مین ڕۆژی ڕاپەڕینەکان لە زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستان و ئێران بەڕێوەچوو. لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی شەوی ڕابردوو لە مەهاباد ئازاد حوسەین پوور، سەید کەماڵ ئەحمەدپوور وهەژار مام خوسرەوی, لە بۆکان ئەمجەد عینایەتی, لە سەردەشت ناوی ئاسۆ قادری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە تیرۆریستەکانی ڕژیمی ئاخوندی شەهید کران. ڕۆژی هەینی خەڵکی کوردستان وێڕای بەشدار له ناشتنی شەهیدانی چەند ڕۆژی ڕابردوو, ئارامستانەکانیان کردە مەیدانی شۆڕش و بەربەرەکانێی رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی و بە دانی دروشمی دژ بە حکومەت ڕاپەڕینەکانیان درێژە پێدا.
لە مەهاباد خەڵکێکی زۆر بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی ناشتنی شەهید ئازاد حوسەین پوور کرد و وەک سەمبۆلێک کۆتری ئازادییان لە سەر خاکەکەی ئازاد کرد و دروشمیان دا "کورد, بەلووچ, ئازەری, ئازادی بەرابەری". پاش ناشتنی شەهید ئازاد خەڵکی مەهاباد بە تۆڵەی شەهیدەکانی ئەوشارە دەستیان کردە شەڕی کۆڵان بە کۆڵان. لەو بگرەو بەردەدا کەسێک بە ناوی محەممەد ئەحمەدی گاگشی تەمەن ۴۳ ساڵ بە تەقەی بەکرێگیراوانی حکومەت شەهید کرا.
لە بۆکان زۆربەی کۆڵان و شەقامەکان مەیدانی شەڕ و پێکدادانی خەڵک و بەکرێگیراوەکانی حکومەت بوو. لە ئاکامی دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە ترسەنۆکەکانی رژیم لاوێک بە ناوی شەهریار محەممەدی بە تەقەی ڕاستەوخۆی تیرۆریستەکان شەهید کرا و لە کۆستە و گوندەکانی دەور و بەری خەڵک بەشداری ناشتنی تەرمی شەهید میلاد مەعروفی بوون کە ڕۆژی پێنج شەممه بریندار و هەینی شەهید کرا. لە مەجبوورئاوا و مەجید ئاوا هێزەکانی حکومەت لە بەرامبەر خەڵدا خۆیان پێ نەگیراو مەجبور بە پاشەکشە بوون. دایکی و باوکی میلاد مەعروفی لە سەر تەرمەکەی وتیان کە کوڕەیان شەهیدە و پێشکەش بە کوردستانیان کردوە.
دواتر لاوانی کۆستە ماڵی گەورە جاش حوسەین مەکاری، کە دەستی بە خوێنی لاوانی وڵات سوور بوو سوتاند. هەروەها بەسیجیەک کە لە شاری سەڵماسەوە بۆ سەرکوت نێردرابوو بۆ بۆکان، لە لایەن لاوانی بوێرەوە بە سزای کردەوە گڵاوەکانی گەیشت. باوکی شەهید ئەمجەد عینایەتی و کوڕی شەهید غەفوور مەولوودی و باوکی شەهید ئەمیر فەراسەتی شاد لە بۆکان, منداڵەکانیان بە شەهید ناو برد وتیان کە پێشکەش بە ڕاپەڕین و ئازادیان کردوون.
لە سنە و نەنەڵە مامۆستایانی ئایینی پاش نوێژی هەینی ڕاپەڕین و دروشمیان دا کە "نابەزین نابەزین ڕۆڵەی پێشەوا قازین" لاوێک بەنێوی ئۆمێد حەسەنی کە بەشداری چلەی چوار شەهیدی سنە کردوو دەسبەسەر دەکرێ و پاشان لە ژێر شکەنجە بە دەستی تیرۆریستەکانی ڕژیم شەهید دەبێ.
لە مەهاباد مێهران ڕەحمانی و سەیید کەماڵ ئەحمەد پوور بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکان شەهید کران و خەڵک هەڵیان کوتا سەر ماڵی جاشەکان و ئاگریان تێی بەردان. خەڵکی راپەریو هەروەها هێرشیان کردە سەر یاسر نەوزەری و تیمە سیخوڕییەکەی.
لە پیرانشار ئەمیر فەراسەتی شەهید کرا و لە لایەن خەڵکەو بە وتنەوەی سرود و دروشمەو بەڕێکرا و پاشان لە ئاکامی هێرشی لاوان ئیدارەی سەبتی ئەحوال و پاسگای ۱۲ دەستی بەرسەردا گیرا
لە تویسرکان نوسینگەی پێشنوێژی هەینی سوتێندرا. سەرهەنگێکی پاسداڕ بە ناوی نادر بایرامی بەرپرسی ئیتلاعاتی سپای شاری سەحنەی کرماشان سزای مردن درا.
لە کامیاران بانکی تەوسعەی سوپا ئاگر درا, لە پۆلدۆختەری لورستان سەرۆکی دادوەری ئەو شارە کە سەدان لاوی خستۆتە بەندینخانه و توشی پەت و سیدارەیانی کرد, لە لایەن خەڵکەو سزای مردن درا.
هەروەها لە شارەکانی مەریوان, دیواندرە, بیجاڕ, سەقز, پاوە, نەغەدە و زۆربەی ناوچەکانی دیکە ڕێگەبەندان و ڕاپەڕین بەرێوەچوو.
هاوکات لە زۆربەی شارەکانی بەلووچستان بە یادکردن لە هەینی خوێناوی، ڕاپەڕین بەڕێوە چوو وە مەولانا عەبدولحەمید بە ڕوونی پەیامی بە خامنەیی و نۆکرانی دا کە ئەگەر گۆی زەوییمان بەدەنێ لەسەر خوێنی خەڵک مامەڵە و سەودا ناکەین.