بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی سەرەخۆشی لە خزمانی گوندی سیرێ و خەڵکی شاری سلێمانی و شاری بانە دەکات
بە داخەوە شەوی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۲۶ی خەزەڵوەر لەشاری سلێمانی بە هۆی تەقینەوەیەی گاز لە ماڵی حاجی شێخ مەزهەر لە خزمان و نزیکانی کاک بابەشێخ حوسەینی, ۱µ کەس گیانیان لە دەست داو ژمارەیەکیش بریندار بوون.
سکرتێری گشتی سازمانی خەبات پێوەندی تەلەفونی لە گەڵ مامۆستا شێخ مادیح و کاک شیخ محی الدین لە خزمانی سیرێ کرد و سەرەخۆشی خۆی و سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانی پێ ڕاگەیاندن و هەوالی حاجی شێخ مەزهەر و بریندارەکانی پرسی و لە خوای گەورە داوای زوو چاک بوونەوەی بریندارەکانی کرد. هەروەها سکرتێری گشتی بە بۆنەی گیان لە دەستدانی وەستا حوسەین گوڵکار کە لە دۆستانی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتە، سەرە خۆشی و هاوخەمی بە خانەوادە و خزمان و دۆستان و خەڵکی شاری بانە ڕادەگەێنێ .
جێگەی ئاماژەیە ئەمڕۆ شەممە تەرمی ئەو ۱µ کەسە لە گۆڕستانی کەنەکەوەی شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی خزم و دۆستانی ئەم بنەماڵەیە بەخاک دەسپێردرێن.
کاک بابەشێخی حوسەینی جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی بە حاجی شێخ مەزهەری سیرێ و خانەوادە و دۆستانی قوربانیانی ئەو رووداوە دەکات و شیفا و چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازێ.
دەبیرخانەی ناوەندی
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
۲۸ خەزەڵوەری ۱۴۰۱ کۆچی خۆری
۱۹ ی نوامبری ۲۰۲۲