کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان!
ڕێکخراو و ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ !
له ئێوار‌ه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ۲٩ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ی هه‌تاوی، به‌رامبه‌ر20-11-2022، هێزە ئاسمانییەکانی ئەرتەشی تورکیە له ڕێگه‌ی فڕۆکه‌وه هێرشیان کردۆتە سەر ناوچە مەدەنییەکانی سنووری حەسەکە و گوندەکانی ناوچەی حەلەب و رەققە و کۆبانێ لە کوردستانی ڕۆژئاوا و هەروەها گوندەکانی قەزای ماوەت، بناری قەندیل، چیای کورتەک، چیای ئاسۆس و سنووری برادۆست لە هه‌رێمی کوردستانی عێراق و له‌و هێرشه‌دا چه‌ندین هاونیشتمانی و سڤیل شه‌هید و بریندار بوون. له ڕێگه‌ی هێرشه ئاسمانیه‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیه و ڕژیمی ئاخوندی بۆ سه‌ر هه‌رێم و بەشه‌کانی تری کوردستان، چه‌ندین هاووڵاتی و خه‌ڵکی مه‌ده‌نی تاکو ئیستا بوونه قوربانی.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، ئه‌و هێرشانه بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان به توندی مه‌حکوم ده‌کا و داوا له یونامی و ده‌وڵه‌تانی جیهان و هه‌روه‌ها ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ ده‌کا که ڕێگری له‌و جۆره هێرشانه بکه‌ن، که خه‌ڵکی سڤیل ده‌بنه قوربانی و ڕێگه نه‌درێ به هیچ جۆرێک سنووری هه‌رێمی کوردستان ببه‌زێندرێ.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران کومیته‌ی ناوه‌ندی
۲٩ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ی هه‌تاوی