رۆژی شەممە 28ی خەزەڵوەری 1401ی هەتاوی، ژمارەیەک لە کوردان و ئازادیخوازانی ئێرانی لە شاری ئاغووسی وەڵاتی دانمارک له به ردەم شاروانی ئەو شارە (غودهاوس پلادسن) کۆبوونەوەیەکی بەرینی جەماوەریان بە مەبەستی پشتیوانی لە راپەرینەکانی کوردستان و ئێران و مەحکوم کردنی تاوان و جینایەتەکانی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی دژ بە گەلانی راپەریوی ئێران، بەرێوەبرد. ئەو کۆبوونەوە کە لە سەر داوای هێز و لایەنە سیاسیەکان پێکهات، بەشداران بە دانی دروشم و خوێندەوەی پەیام و شیعر رق و توورەیی خۆیان لە جینایەت و تاوانەکانی رژیمی ئاخوندی لە حاست راپەرینەکان، دەربڕی. شایانی باسە ئەندامانی سازمانی خەبات لە شاری ئاغووس بەشداریەکی چالاکانەیان لەو کۆبوونەوە جەماوەریەدا کرد.