پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پیرۆزبایی سازمانی خەبات بە بۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایه‌نی کۆمه‌ڵه‌

پیرۆزبایی سازمانی خەبات بە بۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایه‌نی کۆمه‌ڵه‌
کومیته‌ی ناوه‌ندی

خه‌‌‌باتمیدیا: سازمانی خه‌‌‌باتیت کوردستانی ئێران له‌‌‌ په‌‌‌یامێک دا پیرۆزبایی له‌‌‌ هه‌‌‌ردوو لایه‌‌‌نی کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی زه‌‌‌ۆمه‌‌‌تکێشانی کوردستان و کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی شۆڕشگێڕی زه‌‌‌حمه‌‌‌تکێشانی کوردستانی ئێران ده‌‌‌کات.

ده‌‌‌قی په‌‌‌یامه‌‌‌که‌‌‌: 

 

پیرۆزبایی سازمانی خەبات بە بۆنەی یەکگرتنەوەی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

رۆژی یەکشەممە 20/11/2022 لە رێوڕەسمێکدا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد، (کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران) بە فەرمی یەکگرتنەوەیان راگەیاند.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی گەرم له‌‌‌‌و دوو لایه‌‌‌نه‌‌‌ی کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ ده‌‌‌کا بۆ یەکگرتنەوە و یەکخستنەوەی ڕیزەکانیان و ئەو کارەیان بە هەنگاوێکی شیاو بۆ خەبات و جوڵانەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران دەزانێ.

 سازمانی خه‌‌‌بات داوا لە سەرجەم هێز و لایەنە کوردستانیەکان دەکا تاکوو پێکەوە هەنگاوی جیددی و پراکتیکی بۆ یەکڕیزیی ناوماڵی کورد هەڵبگرین و تەبایی و یەکێتی و یەکتر قەبوڵ کردن و پلۆرالیزم لە نێوان هێزەکانی جوڵانەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستانی ئێران به‌‌‌ پێویست ده‌‌‌زانین.

سازمانی خەبات پێ وایە لایەنە سیاسیەکانی نێو جوڵانەوەی مافخوازانەی کوردستانی ئێران،  پێویسته‌‌‌ لە ژێر یەک چەتر و پلاتفۆرمی هاوبەش دا به‌‌‌ ئامانجی ڕزگاری میلله‌‌‌ته‌‌‌که‌‌‌مان و خەباتی شێلگیرانە لە بەرامبەر  ڕژیمی ئاخوندی ئێران و دامەزراندنی حکومەتی دیموکڕاتیک لە ئێران و دەستەبەرکرانی مافەکانی خەڵکی کوردستانی ئێران تێبکۆشین. 

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

کومیتەی ناوەندی

٣٠  خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ١٤٠ ١ی هه‌‌‌تاوی


2 ساڵ و 5 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پیرۆزبایی سازمانی خەبات بە بۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایه‌نی کۆمه‌ڵه‌

پیرۆزبایی سازمانی خەبات بە بۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایه‌نی کۆمه‌ڵه‌



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن