خەباتمێدیا: ڕۆژی دووشەممە ۳۰ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ی هەتاوی, روبرتا متسولا سەرۆکی پارڵەمانی ئوروپا وتی جارێ پەیوەندی و دانیشتنە راستەوخۆکانیان لەگەڵ رژیمی ئێران راگرتووە. ناوبراو بە ئیشارە بە سەرکوتی ناڕازیان لە ئێران پێداگری کردەوە کە "ئوروپا چاوی خۆی لە حاست ناڕازیان کە چاوی ئومێدیان بە ئێمەیە، داناخا.
سەرۆکی پارلەمانی ئوروپا لەگەڵ رەخنەی لە سەپاندنی حکومی ئێعدام بۆ ناڕازیانی ئێرانی، داوای لە بەرپرسانی رژیمی ئاخوندی کرد کە بە پەلە ئەو هەوڵانەی راگرێ. خانمی متسولا وێڕای پێشوازی لە لە سەپاندنی ئابڵوقەکان دژ بە رژیمی ئاخوندی تەئکیدی کردەوە کە نوێنەرانی پارلەمان بریاریان داوە جارێ هیچ پەیوەندیەکی راستەوخۆ لە نێوان پارلەمانی ئوروپا و بەرپرسانی فەرمی رژیمی ئێراندا نەبێ.