شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

موساد پیلانی حکومەتی ئاخوندی دژ بە ئێران ئینترنشناڵی بۆ بریتانیا ئاشکرا کرد

موساد پیلانی حکومەتی ئاخوندی دژ بە ئێران ئینترنشناڵی بۆ بریتانیا ئاشکرا کرد

خەباتمێدیا: تەلەفزیۆنی ئێران ئینترنشناڵ ڕایگەیاند کە دوو کەس لە هەواڵنێرەکانی و بنەماڵەکانیان لە ڕێگای ناوەندەکانی هەواڵگری بریتانیاوە ئاگادار کراونەتەوە کە "هەڕەشەی جیددیان" لەسەرە.
دووشەممە شەو ۳۰ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ی هەتاوی تلەفزیونی "کان"ی ئیسراییلی ڕایگەیاند رێکخراوی هەواڵگری و سیخوڕی دەرەوە "موساد" پیلانی رژیمی ئێران بۆ بە ئامانج کردنی هەواڵنێرانی بەریتانیا، ئاشکرا کردوە.
گیلی کوهێن, ڕاپۆتدەری کار و باری سیاسی کاناڵی "کان" وادیارە زانیاریەکانی لە بەرپرسانی ناوەندە هەواڵگریەکانی ئیسراییل وەرگرتووە. لە درێژەدا ئەو تەلەفزیۆنە وتی: موساد ئاگاداری هەواڵەکانی رژیم بۆ زیان گەیاندن بە هەواڵنێرانی تەلەفزیۆنی ئێران ئینتەرناشناڵ بووە و زانیاریەکانی خۆی داوە بە بەرپرسانی بریتانیایی.
بەرپرسانی سیاسی بریتانیا و ئەمریکا هەر جۆرە هەڕەشەیەک دژ بە هەواڵنێرانی ئەم کاناڵە فارسیەی لە لەندەن جێگیرە، مەحکووم کرد.


2 ساڵ و 15 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

موساد پیلانی حکومەتی ئاخوندی دژ بە ئێران ئینترنشناڵی بۆ بریتانیا ئاشکرا کرد

موساد پیلانی حکومەتی ئاخوندی دژ بە ئێران ئینترنشناڵی بۆ بریتانیا ئاشکرا کرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن