مریەم ڕەجەوی" داوای لە شۆرای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکیەتیی ئورووپا کرد بە هانای کوردستانەوە بێن
خه‌باتمیدیا: ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی خه‌خه‌ڵوه‌ری ١٤٠ ١ی هه‌تاوی، به‌رامبه‌ر به ۲۰ نوامبر ۲۰۲۲ خانمی مریه‌می ڕه‌جه‌وی ڕێبه‌ری شۆڕای بەرگریی ئێران له په‌یوه‌ندی به سه‌رکوت و کوشتاری خه‌ڵکی شاره‌کانی کوردستانی ئێران، به‌تایبه‌تی شاری مه‌هاباد و جوانڕۆ داوای هەنگاوی بەپەلەی لە شۆرای ئەمنییەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکیەتیی ئورووپا و وڵاتانی ئەندام کرد کە بۆ پێشگیری لە سەرکوت و کوشتاری خەڵکی کورد و پێشێل‌بوونی بەها ئینسانییەکان بە هانای خەڵکی کوردستانەوە بێن.
ناوبراو داوای سزای سیاسی و ئابوریی سەرتاسەری و خستنە لیستی سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعات و دەرکردنی دیپلۆمات و بەکرێگیراوەکانی ڕژیمی له‌و ناوه‌ندانه کرد‌و ڕای گه‌یاند که ڕژیم کە دوای دوو مانگ سەرکوت نەیتوانیوه کۆتایی بە ڕاپەڕین بهێنێت، پەنای بۆ کوشتنی خه‌ڵک و به‌کارهێنانی سه‌رباز و زرێپۆش و هەلیکۆپتەر بردووە. بێ هەڵوێستی بەرامبەر تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانەکانی جەنگ لە لایەن ڕژێمی تیرۆریست و شەڕخوازەکانەوە نەک هەر بەهاکانی مافەکانی مرۆڤی لە ژێر پێ ناوه، بەڵکو ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە و جیهانی خستووەتە مەترسییەوە.
خانمی مریه‌می ڕه‌جه‌وی له درێژه‌ی په‌یامه‌که‌یدا ڕایگه‌یاند که ڕێژیم بە ڕاپەڕینی خەڵکی ئازای مەهاباد تووشی ترس و تۆقاندن بووه . هه‌ر بۆیه په‌نای بۆ ده‌سگیرکردنی به‌کۆمه‌ڵی خه‌ڵک له‌و شاره‌دا کردوه. ماڵپەڕی حکومی ڕاجا نیوز لە ٢٩ی ئەم مانگەدا نووسیویەتی: "شەوی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکان چوونەتە ناو ئەم ناوچەیە و چاودێری سەرکردەکان و گرووپە سەرەکییەکانی ئاژاوەگێڕانیان کردوه و دەستنیشانیان کردن دەستگیریان کردوون". ... زۆربەی ئه‌و که‌سانه‌ی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستیان لە ئاژاوە و ئاژاوەگێڕییەکاندا هەبووە، دەستگیرکراون”.