خهباتمیدیا : سازمانی خهباتی کوردستانی ئێران و زۆرێک له هێز و لایهنه سیاسیهکانی کوردستانی ئێران، مامۆستایانی ئایینی شارهکانی کوردستان وهاوکات لهگهڵ داوای لاوانی گەڕەکەکانی تاران و گرووپەکانی دیکە، داوایان لە خەڵکی ئێران کرد کە ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی سهرماوهز، کاروبارەکانیان دابخەن و بێنە سەر شەقامەکان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی شارەکانی کوردستان.
له راگهیاندراوهکهی سازمانی خهبات دا هاتوه که :
لە کوردستان سەرکوت و جینایەتی هێزەکانی رژیمی ئاخوندی بە رێژەیەکە ناخی هەر مرۆڤێکی بەهەست و ئازادیخواز دەهەژێنێ. هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە ماوەی یەک حەوتووی رابردوودا نزیک بە ٤٥ کەس لە هاوەڵاتیانی کوردستان لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان، پیرانشار، سەقز، سنە و جوانرۆ شەهید و بە دەیان کەسی دیکەشیان بریندار کردوە.
بە مەبەستی پشتیوانی لە راپەرینی خەڵکی کوردستان و مەحکوم کردنی جینایەتەکانی رژیم، بانگەوازێکی سەراسەری رۆژی پێنج شەممە ٣ی سەرماوەز ڕاگەێندراوە وسازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پشتیوانی لە بانگەوازی ٣ی سەرماوەز دەکا کە بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتی گەلانی ئێران لە خەڵکی کوردستان و پرۆتستۆی تاوانەکانی رژیم بڵاو کراوەوەتەوە.
سازمانی خەبات پێی وایە درێژەدان بە خەبات و راپەرینی گشتگیر و یەکانگیری تێکڕای ئێرانیەکان هەتا روخانی یەکجاری بە زەروورەتێکی حەتمی و شۆرشگێڕانە دەزانێ.