یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

داوای مانگرتنێکی سەرتاسەری بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان بۆ ڕۆژی پێنجشەممە

داوای مانگرتنێکی سەرتاسەری بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان بۆ ڕۆژی پێنجشەممە

خه‌‌‌باتمیدیا : سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران و زۆرێک له‌‌‌ هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانی کوردستانی ئێران، مامۆستایانی ئایینی شاره‌‌‌کانی کوردستان وهاوکات له‌‌‌گه‌‌‌ڵ داوای لاوانی گەڕەکەکانی تاران و گرووپەکانی دیکە، داوایان لە خەڵکی ئێران کرد کە ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی سه‌‌‌رماوه‌‌‌ز، کاروبارەکانیان دابخەن و بێنە سەر شەقامەکان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی شارەکانی کوردستان.

له‌‌‌ راگه‌‌‌یاندراوه‌‌‌که‌‌‌ی سازمانی خه‌‌‌بات دا هاتوه‌‌‌ که‌‌‌ :

لە کوردستان سەرکوت و جینایەتی هێزەکانی رژیمی ئاخوندی بە رێژەیەکە ناخی هەر مرۆڤێکی بەهەست و ئازادیخواز دەهەژێنێ. هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە ماوەی یەک حەوتووی رابردوودا نزیک بە ٤٥ کەس لە هاوەڵاتیانی کوردستان لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان، پیرانشار، سەقز، سنە و جوانرۆ شەهید و بە دەیان کەسی دیکەشیان بریندار کردوە.

بە مەبەستی پشتیوانی لە راپەرینی خەڵکی کوردستان و مەحکوم کردنی جینایەتەکانی رژیم، بانگەوازێکی سەراسەری رۆژی پێنج شەممە ٣ی سەرماوەز  ڕاگەێندراوە وسازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پشتیوانی لە بانگەوازی ٣ی سەرماوەز دەکا کە بۆ پشتیوانی  لە ناڕەزایەتی گەلانی ئێران لە خەڵکی کوردستان و پرۆتستۆی تاوانەکانی رژیم بڵاو کراوەوەتەوە.

 سازمانی خەبات   پێی وایە درێژەدان بە خەبات و راپەرینی گشتگیر و یەکانگیری تێکڕای ئێرانیەکان هەتا روخانی یەکجاری بە زەروورەتێکی حەتمی و شۆرشگێڕانە دەزانێ.

 


1 ساڵ و 11 مانگ و 30 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

داوای مانگرتنێکی سەرتاسەری بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان بۆ ڕۆژی پێنجشەممە

داوای مانگرتنێکی سەرتاسەری بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان بۆ ڕۆژی پێنجشەممە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن