پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خانمی مریەم ڕەجەوی داوای لە شۆرای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکیەتیی ئورووپا کرد

خانمی مریەم ڕەجەوی داوای لە شۆرای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکیەتیی ئورووپا کرد

خه‌‌‌باتمیدیا: ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی خه‌‌‌خه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ١٤٠ ١ی هه‌‌‌تاوی، به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ ۲۰ نوامبر ۲۰۲۲ خانمی مریه‌‌‌می ڕه‌‌‌جه‌‌‌وی ڕێبه‌‌‌ری شۆڕای بەرگریی ئێران له‌‌‌ په‌‌‌یوه‌‌‌ندی به‌‌‌ سه‌‌‌رکوت و کوشتاری خه‌‌‌ڵکی شاره‌‌‌کانی کوردستانی ئێران، به‌‌‌تایبه‌‌‌تی شاری مه‌‌‌هاباد و جوانڕۆ داوای هەنگاوی بەپەلەی لە شۆرای ئەمنییەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکیەتیی ئورووپا و وڵاتانی ئەندام کرد کە بۆ پێشگیری لە سەرکوت و کوشتاری خەڵکی کورد و پێشێل‌بوونی بەها ئینسانییەکان بە هانای خەڵکی کوردستانەوە بێن.

 ناوبراو داوای سزای سیاسی و ئابوریی سەرتاسەری و خستنە لیستی سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعات و دەرکردنی دیپلۆمات و بەکرێگیراوەکانی ڕژیمی له‌‌‌و ناوه‌‌‌ندانه‌‌‌ کردو  ڕای گه‌‌‌یاند که‌‌‌ ڕژیم کە دوای دوو مانگ سەرکوت نەیتوانیوه‌‌‌ کۆتایی بە ڕاپەڕین بهێنێت، پەنای بۆ کوشتنی خه‌‌‌ڵک و به‌‌‌کارهێنانی سه‌‌‌رباز و زرێپۆش و هەلیکۆپتەر بردووە. بێ هەڵوێستی بەرامبەر تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانەکانی جەنگ لە لایەن ڕژێمی تیرۆریست و شەڕخوازەکانەوە نەک هەر بەهاکانی مافەکانی مرۆڤی لە ژێر پێ ناوه‌‌‌، بەڵکو ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە و جیهانی خستووەتە مەترسییەوە.

خانمی مریه‌‌‌می ڕه‌‌‌جه‌‌‌وی له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی په‌‌‌یامه‌‌‌که‌‌‌یدا ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ ڕێژیم بە ڕاپەڕینی خەڵکی ئازای مەهاباد تووشی ترس و تۆقاندن بووه‌‌‌ . هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ په‌‌‌نای بۆ ده‌‌‌سگیرکردنی به‌‌‌کۆمه‌‌‌ڵی خه‌‌‌ڵک له‌‌‌و شاره‌‌‌دا کردوه‌‌‌.   ماڵپەڕی حکومی ڕاجا نیوز لە 29ی ئەم مانگەدا نووسیویەتی: "شەوی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکان چوونەتە ناو ئەم ناوچەیە و چاودێری سەرکردەکان و گرووپە سەرەکییەکانی ئاژاوەگێڕانیان کردوه‌‌‌ و دەستنیشانیان کردن دەستگیریان کردوون". ... زۆربەی ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستیان لە ئاژاوە و ئاژاوەگێڕییەکاندا هەبووە، دەستگیرکراون”.

 


1 ساڵ و 11 مانگ و 28 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خانمی مریەم ڕەجەوی داوای لە شۆرای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکیەتیی ئورووپا کرد

خانمی مریەم ڕەجەوی داوای لە شۆرای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکیەتیی ئورووپا کرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن