سێشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠ ١ دەفتەری سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئێرانیانی ئازادیخواز لە برلین بە مەبەستی پشتیوانی لە راپەرینەکانی کوردستان و مەحکوم کردنی جینایەتەکانی رژیمی ئاخوندی لە شارەکانی سەقز، مەهاباد، جوانرۆ، پیرانشار و دێگولان لەەبەردەم پارلمانی ئاڵمان ئاکسیۆنێکی بەڕێوەبرد.
ئەندامانی کۆمیتەی سازمانی خەبات چالاکانە بەشداری ئەو ئاکسیونەیان کرد و بە خویندنەوەی پەیامی کومیتە، دەنگی خۆیان گەیاندە پارلمان و داوایان لە دەوڵەتی ئاڵمان کرد هەڵوێستی لێبڕاوانەتر سەبارەت بە ڕژیمی ئاخوندی بگرێتە بەر و لەحاست کوشتاری خەڵکی ئەو شارانە بێدەنگ نەبێ.