لەکاتێکدا کە ڕاپەڕینی ئێرانییەکان لە شارە جیاجیاکان سەرەڕای سەرکوتکاریەکان، دژ بە ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی بەردەوامە، چالاکوانان و ناڕازییان بۆ گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە ڕۆژانی داهاتوودا بانگەوازیان داوە و پێداگریان لە سەر درێژەدانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە و نافەرمانی مەدەنی کردەوە.
لاوانی گەڕەکەکانی تاران ڕۆژی پێنجشەممە لە بانگەوازێکی هاوبەشدا خوازیاری ناڕەزایەتی لە شەقامەکانی سەرتاسەری وڵات بوون.
ژمارەیەک لە نووسەرانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا لەگەڵ ئەوەی هاوئاهەنگی و پشتیوانی خۆیان بۆ راپەرینەکان دەربڕیوە، کوشتاری ناڕازیانیان لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران و بەتایبەتی کوشتاری چەند ڕۆژی ڕابردووی رژیم، لە کوردستان" شەرمەزار کرد و خوازیاری دەست لەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵی نوێنەرانی مەجلیسی ڕژیم بوون.
لە لایەکی دیکەوە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی و لێکۆڵەرانی کانونی فیلمنامە نووسان و وەرگێڕانی تەئاتری ئێران بە ئاماژەدان بە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی نەتەوەکانی ئێران، رایانگەیاند: لە ناڕەزایەتی بە بەرێ,ەبەری گشتی فەرهەنگی و هونەری وەڵات و هاوئاهەنگی لەگەڵ خەڵکی ئێران بەشێوەی بە کۆمەڵ دەست لە کار دەکێشنەوە.
هەروەها کۆمەڵێک لە چالاکانی بواری تەئاتر لە ئێران، لەوانە سیاوەش پاکڕاە، عەلی شەمس، موستەفا کوشکی، شەهاب ئاگاهی، ئارمین جەوان و ئەمیر دوانییش بە بڵاو کردنەوەی نووسراوەێک لە ئینستاگرام ڕایگەیاند: لەمەودوا لە دروست کردنی هیچ بەرهەمێک بەشداری ناکەن کە ژن مەجبوور بە حیجابی زۆرەملێ بکرێن.
هەرلەسەر ئەم بابەتە، نەرگس محەممەدی چالاکی مافی مرۆڤ و زیندانی، لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان نووسی: خەڵکی ئێران خوازیاری ئازادی و دیمۆکراسین و وتی: لە سەر ئەمرۆ دەڵێم و لە کوشتنی ژنان دەڵێم، کە ددەیانکوژن و دەڵێن خۆی کوشتووە... منداڵ دەکوژن ودەڵێن ئێمە نەمانکوشتووە... پەلاماری کوردستان دەدەن. بەردەوامی کوشتنی منداڵان و گرتنی قوتابیان هەر بەو شێوە، بەپێی ڕاپۆرتەکان منێرمنداڵێکی 15ساڵە بەناو مێهدی کابولی لە گورگان کە لە دوای گرتن و شکەنجە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم، لە حاڵ چبوو و لە نەخۆشخانە خەوێندرا بوو، گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان خانەوادەی ئەم منداڵە لەدوای کوژرانی منداڵەکەیان بەهۆی فشاری هێزە سەرکوتکەرەکان مەجبوور کران تەرمی کورەکەیان بەبێ دەنگی بە خاکبسپێرن.
هەروەها بەپێی ڕاپۆرت و هەواڵەکان دووحەفتە پێش ئێستا هێزە سەرکوتکەرەکان لە شاری بانە هێرشیان کردووەتە سەر خوێندنگەیەک و 25خوێندکاریان دەست بەسەرکردووە، دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕژیم لە پێوەند بە چارەنووسی ئەو قوتابیانە هیچ زانیاریەک بە کەس و کاریان نادەن. حەفتەیەک پێش ئێستا لە خوێندنگەیەکی کچان لە شاری بانە 6خوندکاری کچ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم گیراون و کە بۆ ئازادکردنیان داوای بارمتەی زۆر قورس لە خانەوادەکانیان دەکەن.
هاوکات ڕۆژی چوار شەممە 2ی سەرماوەز، مەراسمی بەخاک سپاردنی کوورش پاژخ، کە لە ناڕەزایەتیەکانی کرماشان شەهید بوو، بەڕێوەچوو. خەڵک لەگەڵ ناشتنی تەرمەکەی دروشمیان دژ بە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی وتەوە.
هەر لە پێوەند بە سەرکوتگەریەکانی رژیم سەرچاوەیەکی نزیک لە خانەوادەی توماج ساڵی رەپی زیندانی کراو، بە راگەیەنەکانی وتووە بەرپرسانی قەزایی دەسەڵات خۆیان پارێزەریان بۆ ئەو دەنگبێژە ناڕازیە دیاری کردووە و پارێزە تایبەتەکەی خۆیان قەبوڵ نەکردوە. خانەوادەی ئەو گۆرانبێژە ناڕازیە ترسیان لەوەیە حوکمی "محاربە"ی بەسەردا بسەپێندرێ.
جێی باسە ڕۆژی چوار شەممە 2ی سەرماوەز ئەمیر عەبدووڵاهیان وەزیری دەرەوەی ڕژیم بە ئاماژە بە ناڕەزایەتیەکان زۆر بێ شەرمانە ووتی کە لەئێران پۆلیس و هێزە سەرکوتکەرەکان بەسەبر و هێواشی بەرەوڕووی ناڕەزیان بوونەتەوە.