دووشه‌مه‌‌ 

26 خه‌رمانان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

تێرێزا ویلیرز داوایکردوه سپای پاسداران لەلایەن ‌وڵاتەکەیەوە بخرێته ناو لیستی تێرۆرەوه

تێرێزا ویلیرز داوایکردوه سپای پاسداران لەلایەن ‌وڵاتەکەیەوە بخرێته ناو لیستی تێرۆرەوه

خەباتمێدیا: له وتووێژێکی پارڵمانیدا له پارڵمانی ئینگلستان لەپێوەند به بەردەوامی گەمارۆکانی یەکێتی ئوروپا پاش دەرچوونی ئینگلستان لەو یەکێتیەدا، تێریزا ویلرز نوێ


خەباتمێدیا: له وتووێژێکی پارڵمانیدا له پارڵمانی ئینگلستان لەپێوەند به بەردەوامی گەمارۆکانی یەکێتی ئوروپا پاش دەرچوونی ئینگلستان لەو یەکێتیەدا، تێریزا ویلرز نوێنەری یەکەمی حزبی محافزەکار له پارلمانی ئوروپا له قسەکانیدا ووتی: بەپشت بەستن بەوەی کە له پارڵماندا دەنگی لەسەر دراوه، بەشداری له گردبونەوەی ساڵانەی شۆرای میللی مقاومەتی ئێران له پاریس دەکەم و لەپێوەند بە وەگەرخرانەوەی گەمارۆکان بۆسەر رژیمی ئاخوندی قسە دەکەم، و داوا لە دۆستانی بەرێز دەکەم کە پشتیوانی لەو گەڵاڵەیە بکەن.
به داخەوه ماوەی ساڵیانێکی درێژە کە مافی مرۆڤ لەئێران به تەواوەتی پێشێل کراوه، له ئێستادا ئێران وڵاتێکە کە خاوەنی بەرزترین رێژەیە لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە جیهاندا، و هەروەها ئەو وڵاتە خاوەنی بەرزترین رێژەی ئێعدامە لەنێوان هەموو وڵاتانی دونیادا، تەنیا له ساڵی 2018 دا 273 کەس له ئێران لەدار دراون، لەگەڵ بوونی نارەزایەتی نێونەتەوەی، کەچی تا ئێستاش رژیمی ئێران بەردەوامە لە ئێعدامکردنی منداڵان.
ئازادی راگەیاندن له ئێران له ژێر گوشارێکی زۆر دایه و زۆربەی رۆژنامەوانان له زیندانەکاندا بەسەر دەبەن، ئەنجومەنی رۆژنامەوانانی بێسنور لەئێران، وەک گەورەترین زیندان بۆ رۆژنامەوانان لە خۆرهەڵاتی ناوەراستدا ناوی دەهێنرێت.
لەبەرچاونەگرتنی یاساکانی پۆششی زۆرەملێ‌ بۆ ژنان لە ئێراندا، ژنانی لەگەڵ بەربەستگەلێکی زۆر بەرەوروو کردۆتەوە، ژنان لە ئێراندا ناتوانن بەبێ‌ ئیجازەی مێردەکانیان لەوڵات بێنە دەرەوە، یاسای تەڵاق بۆیان سنوردارە و سزای سەنگسار بە بەردەوامی هەرەشەیان لێ دەکات.
هەروەها کەمینە ئایینیەکان وەک، مەسیحی، بەهاییەکان، یەهودیەکان، مسوڵمانانی سوننی بەدەست هەڵاواردنەوە دەناڵێنن، بۆ بەجێ هێنانی ئەرکی دینیان لەگەڵ کۆمەڵێک رێگری بەرچاو دەست و پەنجە نەرم دەکەن.
لەنێوان ساڵەکانی 2017 تاکو 2018له ئێران نزیکی 30کەس کوژارو 4900کەسیش گیراون، نارەزایەتیەکانی خەڵکیش دەرخەری رێژەی نارەزایەتی خەڵکە لە سیاسەتەکانی رژیم و بارودۆخی نالەباری ئابوری.
بەتەنیا خەڵکی ئێران قوربانی سیاسەت و جینایەتکاریەکانی رژیمی ئاخوندی نین، بەڵکو ئەم شەرانگێزیە بەرۆکی خەڵکی سوریە، لوبنان، عێراق، یەمەن و غەززەشی گرتۆتەوەو بۆتە هۆی نیگەرانی جددی.
ناوبراو ووتی: هیوادارم که پارڵمانی ئینگلستان سەرنجی تەواوی دابێت لەپێوەند بەم هەڵوێست گرتنەی چەند رۆژی رابردوی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا، لەپێوەند به خستنه ناو لیستی ترۆریستی سپای پاسداران.


5 ساڵ و 5 مانگ و 2 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

تێرێزا ویلیرز داوایکردوه سپای پاسداران لەلایەن ‌وڵاتەکەیەوە بخرێته ناو لیستی تێرۆرەوه

تێرێزا ویلیرز داوایکردوه سپای پاسداران لەلایەن ‌وڵاتەکەیەوە بخرێته ناو لیستی تێرۆرەوه



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن