پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پێشوازی بەرفەراوان لە بڕیارنامه‌ی شورای مافی مرۆڤ

پێشوازی بەرفەراوان لە بڕیارنامه‌ی شورای مافی مرۆڤ

پێشوازی بەرفەراوان لە بڕیارنامه‌‌‌ی شورای مافی مرۆڤ دژ بەکرده‌‌‌وه‌‌‌ دژه‌‌‌ ئینسانیه‌‌‌کانی ڕژیم به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ ناڕازیان و ڕاپه‌‌‌ڕیوان

خه‌‌‌باتمیدیا: ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی سەرماوەزی ١٤٠ ١ی هەتاوی، شۆرای مافی مرۆڤی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دانیشتنی بەپەلەی خۆیدا سەبارەت بە پێشێلکارییە مرۆییەکانی ڕێژیمی ئێران و هەروەها سەبارەت بە سەرکوتی دڕندانە و خوێناویی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران لەلایەن ڕێژیمی ئاخوندیه‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌تایبه‌‌‌ت له‌‌‌سه‌‌‌ر کوشتنی ٤٤٠  که‌‌‌س له‌‌‌ ڕاپه‌‌‌ڕیوان، له‌‌‌نێو ئه‌‌‌و قوربانیانه‌‌‌ش دا ٦١ منداڵ و هه‌‌‌روه‌‌‌ها ده‌‌‌سبه‌‌‌سه‌‌‌رکردنی هه‌‌‌زاران خۆپیشانده‌‌‌ر و سه‌‌‌پاندنی سزای له‌‌‌سێداره‌‌‌دان به‌‌‌سه‌‌‌ر خەڵکی ناڕازیدا له‌‌‌سه‌‌‌ر پێشنیاری ووڵاتانی ئه‌‌‌ڵمان و ئیسلاند کۆبۆوه‌‌‌ و به‌‌‌زۆرینه‌‌‌ی ده‌‌‌نگ بڕیارنامه‌‌‌یه‌‌‌کی له‌‌‌سه‌‌‌ر پێکهێنانی کۆمیتەیەک بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە جینایەتەکانی ڕێژیمی ئێرانی په‌‌‌سه‌‌‌ند کرد.
سکرتێری گشتی لێبوردنی نێودەوڵەتی پاش پەسەندکردنی ئەم بڕیارنامە وتی کە سەرەنجام شورای مافی مرۆڤ هاواری خەڵکی ئێرانی بیست. ئەگنێس کالامار کە دوایین سەعاتەکانی پێنجشەممە شەو لە بەیاننامەیەکدا وتی: بڕیاری مێژوویی بۆ دروست کردنی کومیتەیەک کە بەدواداچوونەوە بۆ حەقیقەتەکان بکات, خاڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ بەرەوڕووبوون لەگەڵ پێشلکاریه‌‌‌ مرۆییه‌‌‌کانی حکومه‌‌‌تی ئێران که‌‌‌ ماوه‌‌‌یه‌‌‌کی زۆره‌‌‌ چاوه‌‌‌ڕوانی بووین.
وەزیری دەرەوەی ئۆسترالیا بە ئاماژە کردن به‌‌‌ بڕیاری شورای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان, دژکردەوەی حکومەتی ئاخوندی به‌‌‌رامبه‌‌‌ر بە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران که‌‌‌ داوای مافی ڕه‌‌‌وای خۆیان ده‌‌‌که‌‌‌ن، به‌‌‌ دڕندانە و دزێو ناوبرد و پێداگری لەسەر هاوکاری و هاوئاهەنگی خەڵکانی ڕاپەڕیووی ئێران کرده‌‌‌وه‌‌‌ ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ پێویسته‌‌‌ سزاکان بۆ سه‌‌‌ر ڕژیم به‌‌‌رده‌‌‌وام بن.
ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ پەسەند کردنی ئەم بڕیارنامەیە نیشاندەری پێبەند بوونی هەرچی زۆرتری کۆمەڵگای جیهانیه‌‌‌ بۆ فشارهێنان بۆ سه‌‌‌ر ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتدارانی ئێران له‌‌‌سه‌‌‌ر سەرکوتی وەحشیانەی خه‌‌‌ڵکی ئێران له‌‌‌لایه‌‌‌ن ده‌‌‌زگا سه‌‌‌رکوتکه‌‌‌ره‌‌‌کانی ئه‌‌‌و ڕژیمه‌‌‌وه‌‌‌. ناوبراو ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ ئامریکا و یەکگرتووەکانی بۆ بەرگری لە جینایەتەکانی ڕژیم به‌‌‌رده‌‌‌وام ده‌‌‌بن.
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژە کردن بە دانوستانی شورای مافی مرۆڤ وێڕای پشتیوانی لە خەباتی مافخۆازانەی نەتەوەکانی ئێران, داوای بەرگری کردن لە سەرکوتی دڕندانەی حکومەتی ئاخۆندی دژ بە ئەو نەتەوانەی کرد.
یەکیەتی ئورووپاش ئەم بڕیارنامەی وەک دەستکەوتکی خەڵکی ناڕازی لە شەهید کرانی بێ بنەمای ژینا "مەهسا ئەمینی" و نەوید ئەفکاری و پویا بەختیاری ناو برد. کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و فەرهەنگی ئێران با بڵاو کردنی بەیاننامەیەک وێڕای پێزانین لە مەحکوم کردنی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە ئێران له‌‌‌ دیاری کردنی کومیتەی پشتڕاستکەر پێشوازیان کرد.
جاوید ڕەحمان ڕێپۆرتەری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ لە ئێران، ئاماژه‌‌‌‌ی به‌‌‌کۆی پێشێلکاریه‌‌‌کانی هێزه‌‌‌ سه‌‌‌رکوتکه‌‌‌ره‌‌‌کانی ڕژیم و جینایه‌‌‌ته‌‌‌کانی ده‌‌‌زگا به‌‌‌کرێگیراوه‌‌‌کانی ڕژیم کردو له‌‌‌سه‌‌‌ر کوشتنی ناڕازیان و به‌‌‌تایبه‌‌‌ت کوشتنی خەڵکی کوردستان و بەلووچستان و هەروەها ئاماژە بە بارودۆخی خراپی ئێستای شارەکانی مەهاباد، پیرانشار و جوانڕۆ و باقی شاره‌‌‌کانی تر له‌‌‌ کوردستانی ئێران ووتی: ئێستا ڕووداوێکی مێژوویی لە ئێران لەئارادایە و دەبێ شۆرای مافی مرۆڤی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتایی بە پێشێلکارییە مرۆییەکان لە ئێران بێنی و پێکهێنانی ئەو کۆمیتەیە ڕاستیی جینایەتەکانی ڕێژیمی ئێران زیاتر دەردەخا.
کاک بابه‌‌‌شێخ حسینی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران له‌‌‌ نامه‌‌‌یه‌‌‌ک دا بۆ شورای مافی مرۆڤی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کان ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌:
بێگومان هەڵوێستی دروستی ئێوه‌‌‌ و سەرکۆنە کردنی جینایەتەکانی ڕژیمی دیکتاتۆری دەسەڵاتدار لە ئێران کە بەرانبەر بە خەڵکی کوردستانی ئێران و گەلانی ئێران ئەنجامی دەدا، کاریگەریی بەرچاوی دەبێ‌ بۆ داداگایی جینایەتکاران لە دادگا جیهانیەکاندا. ئه‌‌‌م هه‌‌‌نگاوه‌‌‌ دەرخەری بەرپرسایەتی ئەم ڕێکخراوە جیهانیە لە پێوەند بە پێشێلکاری مافی مرۆف و جینایەتکاری دەسەلاتدارانی ئێران لە بەرانبەر منداڵان،ژنان و تێکڕای چین و توێژەکانە لە ئێراندا.
له‌‌‌ به‌‌‌شێکی تری ئه‌‌‌و نامه‌‌‌یه‌‌‌دا هاتوه‌‌‌ که‌‌‌ : سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران ئامادەی هەموو جۆرە هاوکاری و هاودەنگیەکە لە گەڵ شۆڕای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان و هەیئەتی دەرخستنی ڕاستیەکان لە پێوەند بە جینایەتەکانی دەسەڵاتداران لە بەرانبەر خەڵکی کوردستان و خەڵکی سەرانسەری ئێراندا.
شایه‌‌‌نی باسه‌‌‌ که‌‌‌ ئەم بڕیارنامە ۲µ دەنگی ئەرێنی و ۶ دەنگی نەرێنی و ۱۶ دەنگی بێلایەن پەسەند کرا و حکومەتی ئاخوندی ئیرانیش لە بەرامبەردا ئەم بڕیارنامه‌‌‌ی دژ بە حکومەتی ئێران ناو برد و بەتوندی مەحکومی کرد.


1 ساڵ و 11 مانگ و 27 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پێشوازی بەرفەراوان لە بڕیارنامه‌ی شورای مافی مرۆڤ

پێشوازی بەرفەراوان لە بڕیارنامه‌ی شورای مافی مرۆڤ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن