شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بایکۆتی مزگەوتە حکومەتییەکان له ڕۆژی هەینی خوێناوی

بایکۆتی مزگەوتە حکومەتییەکان له ڕۆژی هەینی خوێناوی

ڕۆژی هەینی ۴ی سەرماوەزی ۱۴۰۱ی هەتاوی, بەپێی بانگهێشت و ڕاگەیاندنی گشتی لە لایەن هێز و لایەنەکان, سینف, چین و توێژە مەدەنییەکان و بەتایبەت سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران خەڵک لە کوردستان و ئێران لە وڵامی پشتگیری مامۆستایانی ئایینی له ڕاپەڕینەکان و دەربڕینی هاودەنگی خۆیان لەگەڵ خەڵکی ڕاپریو, ئەو مزگەوتانەی کە مەلا بەکرێگیراو و سیخوڕەکان بەرنۆێژیان دەکرد یان بایکۆت کرد و بەشدارییان لە نوێژی هەینی بە بەرنوێژی مامۆستا نیشتمان پەروەرەکان کرد.
زۆربەی شارەکانی کوردستان و هەروەها شارەکانی بەلووچستان بە گەرمی پێشوازییان لەو بانگهێشتە کرد و پاش نوێژی هەینی دەستیان کرد بە دروشم دان و ڕاپەڕین. شارەکانی بەلووچستان دروشمی ئازادی و دیموکراسییان وتەوە و هەروەها بەبۆنەی کوشتاری دڕندانەی خەڵکی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە دروشمی جواروجۆر پشتگیری خۆیان بۆ خەڵکی کوردستان دەربڕی.
لە بوشێهر و لە شاری شەهروم ژنانی ئەو شارە بۆ پشتیوانی لە ژنانی کورد و بەلووچ, جلی کوردی و بەلووچییان لە بەر کرد و وتیان دەبێ حکومەتی ئاخوندی بزانێت کە تەواوی ئێران یەکگرتوو و یەکپارچەیە.
هەروەها لە تاران خەڵک بۆ زمانی کوردی بۆ پشتگیری کوردستان دروشمیان وتەوە.
بەپێی هەواڵەکان ڕۆژی هەینی تەنیا لە بەلووچستان هێزە سەرکوتکەرەکان ۴ کەسیان شەهید کردووە و دەیان کەس بریندار و هەزاران کەسیش سەرکوت کراون.
شایانی باسە لە دەستپێکی ڕاپەڕینەکان هەتا ڕۆژی ۴ی سەرماوەز, لە بەلووچستان ۹· کەس شەهید کراون و زۆرتر لە ۳µ۰ کەس بریندارن.


1 ساڵ و 11 مانگ و 27 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بایکۆتی مزگەوتە حکومەتییەکان له ڕۆژی هەینی خوێناوی

بایکۆتی مزگەوتە حکومەتییەکان له ڕۆژی هەینی خوێناوی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن