رۆژی هەینی، ٤ی سەرماوەزی ١٤٠ ١ نوێنەری رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستان لە نۆروێژ لەسەر داوایەکی فەرمی حیزبی SV بەشداری کرد لە خۆپیشاندانێکی پشتگیری لە ئافرەتان کە بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لەلایەن سەرۆکی شارەوانی ئۆسلۆ خاتوو مارییانە بۆرگن و SV لە شاری ئۆسلۆ رێکخرابوو.
لە خۆپیشاندانەکەدا شەهیدکردنی ژینا ئەمینی لەلایەن رژێمی ئاخوندییەوە وەک نموونەیەکی زیندووی دژایەتی و توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە کوردستان و ئێران و جیهان جەختی لەسەر کرایەوە.
لە بەشێکی بەرنامەکاندا بە چەند پەیام و دروشم پشتگیری و هاوخەمی بۆ ئافرەتانی تەواوی کوردستان و ئێران دووپات کرایەوە.
شایەنی گوتنە کە شنۆ شەریعەتپەنا نوێنەری کۆمیتەی نۆروێژی رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی دەست خۆشی کرد لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکە کرد و هیوای بەردەوامی لە رێکخستنی ئەم جۆرە چالاکیانە بۆ خواستن.