رۆژی شەممە ٥ی سەرماوەز، ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداریان کرد لە خۆپیشاندانێک کە لەلایەن سازمان و حیزبە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران بۆ پشتگیری لە شۆرشی ئازادیخوازی جەماوەری کوردستان و ئێران لە شاری ئۆسڵوی پایتەختی وەڵاتی نۆروێژ رێکخرابوو.
لەو کۆبوونەوە جەماوەریەدا بەشداربووان بە دەنگی دلێر دروشمی شۆڕشگێڕانەی پڕ جۆش و خرۆش پشتگیریان بۆ خەڵکی بەشەرەفی کوردستان و ئێران دووپات کردەوە و دروشمی مەرگ و نەمانیان بۆ رژێمی ئاخوندی دەگووتەوە.
لە بەرنامەکاندا ژمارەیەک پەیامی پشتگیری لەلایەن رێکخراوە مرۆیی و مەدەنیەکانی نۆروێژ پێشکەش کران.