خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ, ڕۆژی دووشەممە ·ی سەرماوزی ۱۴۰۱ی هەتاوی, لانیکەم · بەندکراوی بەلووچ لە بەندیخانەکانی سیستان و بەلووچستان لەسیدارە دراون.
پێناسی چوار کەس لەم بەندکراوانە ئاشکرا کراون که بریتین له عبدوڵڵا سەلاح زهی کوڕی ئادەم و خەڵکی قەسر قەند, جما عومەر زهی و ناسر عومەر زهی و ئەنوشیروان.
به‌پێی ڕاپۆرتی که‌مپه‌ینی چالاکانی بلوچ، عەبدوڵڵا سه‌لاح زه‌هی لە ماڵی خۆیدا لە ڕەسووڵ ئاوا ئەکەوێتە بەر هێرشی هێزە ئەمنییەکان و بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر و بەشداری لەگه‌ڵ هێزە چەکدارەکانی ئۆپوزسیون دژ بە حکومەت نزیک به ١٢ ساڵ لە بەندینخانەدا مایه‌وه، ئه‌وه له کاتێک دابوو که ناوبراو ددانی به تۆمه‌ته‌کانی خۆیدا نه‌ناوه و پشڕاستی نه‌کردۆته‌وه.
هەروەها جما و ناسر کە برای یەکترن لە بەندیخانەی ناوەندی زاهیدان بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر لەسێدارە دراون.
شایانی باسە سزای ئەم کەسانە لە کاتێکدا جێبەجێ کراوە کە بە خانەوادەکانیان دەرفەتی چاوپێکەوتن نەدراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی کەمپه‌ینی چالاکانی بەلووچ, ته‌نها له ساڵی ٢٠ ٢١ی زاینی به‌رامبه‌ر به ١٤٠ ٠ ی هه‌تاوی زیاتر له ٥٠ ڕاپۆرتی له‌سێداره‌دان بۆ ئه‌م ناوه‌نده نێردراوه و بووه‌ته هۆی له سێدارەدانی لانیکەم ·۹ بەلووچ لە زیندانەکانی ڕژیمی ئاخوندی. له‌ناو له‌سێداره‌دراوه‌کان دا ٣٤ که‌س له پەیوەندی بە مادەی هۆشبەر, · که‌س لەسەر بابەتی کوشتنی بەئەنقەست, ۳ کەسیان بە تۆمەتی بەشداری لە هێزە چەکدارەکانی دژ بە حکومەت و ۲ کەسی تریان به‌هۆی ئەندامیەتی کەس و کاریان لە تاقمەکانی دژبەری دەسەڵات و هه‌روه‌ها چوار له‌و که‌سانه به تۆمه‌تی نادیار سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ کراوه.