خەباتمێدیا: گروپی هەککەری بلەک ڕێڤارد فایلێکی دەنگی لە دانوستانێکی نەهێنی فەرمانەدەکانی بەسیج و بەڕێوەبەرانی میدیای "هەمسوو" بەڵاو کردەتەو کە تێدا چەندین ڕەهەندی نوێی لە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران و بەرنامەکانی حکومەت و دامەزراوە ئەمنییەکان بۆ سهرکوتکردنی ڕاپهڕیوان و ناڕازیانی تێدا بهدی دهکرێ.
پاش دەستپێیگەیشتنی گروپی هەککەری بلەک ڕیڤارد بە سیستەمی ناوخۆیی هەواڵدەری فارس, ئەم گروپە فایلی کامیلی دەنگی کۆبوونەوەی قاسم قوڕەیشی جێگری فەرماندەی بەسیج لەگەڵ بەڕێوەبەرانی میدیاکانی نزیک بە سپا و بەسیجی لە تلگرامی فهرمی خۆی بڵاو کردەوە.
بە وتەی بەشداربوانی دانوستانەکە و یەکێک لە فەرماندە پلە بەرزەکانی بەسیج لەگەڵ میدیای "هەمسوو" لانیکەم حهفتا لە سەدی کەسب و کارەکان لە ۲۱ پارێزگای ئێران لەگەڵ یەکەم ڕۆژی بانگهێشت بۆ مانگرتن لە ڕۆژەکانی ۲۴ تا ۲۶ی خەزەڵوەر بەشداری مانگرتنەکانیان کردووە.
لەم فایلەدا چەند کەس لە بەشداربووان زانیارییەکانی خۆیان لەسەر دۆخی ئەمنی وڵات ئەخەنە بەرباس و سەردار قوڕەیشی بۆچوونی خۆی لەسەر ڕێکارەکانی دەسەڵات ئەڵێت.
لەو بابەتانەی کە خراوەتە بەرباس, هەوڵ بۆ زەق کردنی ڕووداوەکانی ئەم ماوەیە وەک تەقینەوەی ئیستامبول, مانگرتنەکاتی لەندەن, بڵاو کردنەوەی وتووێژی تەلەفونی نێوان ڕەعنا ڕەحیم پوور, پێشکەشکاری بی بی سی و دایکی و هەروەها جامی جیهانی تۆپی پێ بۆ بەلاڕێ بردنی ڕاپەڕینەکان باسکراوه.