پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرشی دووبارەی ئیسڕائیل بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی سوپای پاسداران لە سوریە.

هێرشی دووبارەی ئیسڕائیل بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی سوپای پاسداران لە سوریە.

خەباتمێدیا: حکومەتی سوریە دەڵێت کە هێزی سەربازی ئیسڕائیل بە موشەک هێرشی کردۆتە سەر بنکەیەکی سەربازی لە پارێزگای حەمما، دەوترێ کە ئامانجی هێرشەکەی ئیسڕائیل بنکە

خەباتمێدیا: حکومەتی سوریە دەڵێت کە هێزی سەربازی ئیسڕائیل بە موشەک هێرشی کردۆتە سەر بنکەیەکی سەربازی لە پارێزگای حەمما، دەوترێ کە ئامانجی هێرشەکەی ئیسڕائیل بنکە سەربازیەکانی پەیوەست بە سوپای پاسداران و حیزبوڵڵای لوبنان بوە..
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری سوریە، ئەم هێرشە نیوە شەوی شەوی شەممە ۱۳ی خاکەلێوە، روویی داوە.
بەووتەی چالاکانی سیاسی لە ناوچەی حەمما، ئامانجی هێرشەکە لێدانی بنکەو بارەگاکانی سوپای پاسداران و هاوپەیمانەکەی (حیزبوڵڵا)بوە.
ئیسڕائیل چەندین جار هێرشی کردۆتە سەر بنکە سەربازیەکانی سەر بە رژیمی بەشار ئەسەد لە سوریە، دواین جار لە مانگی مارس بووە کە ئیسڕائیل هێرشی کردۆتە سەر ئەو بنکە سەربازیانەی باکوری شاری حەڵەب کە لەژێر چاودێری سوپای پاسداران دایە.
ئیسڕائیل کە هەمیشە لەبارەی هێرشەکانی خۆی لە سوریە بێدەنگ دەبوو، ئەمجارە بە ئاشکرا پشتگیری لەو هێرشە کرد کە کردبویە سەر بنکە سەربازیەکانی حکومەتی ئێران لەسوریە. ئیسڕائیل رژیمی ئاخوندی بەوە تاوانبار دەکات کە دەیهەوێت بوونی سەربازی خۆی لە سوریە ئیسپات بکات کە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی حزب اللە و هەروەها هەرەشەش لە ئەمنیەتی ئیسڕائیل دەکات.


5 ساڵ و 7 مانگ و 7 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی دووبارەی ئیسڕائیل بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی سوپای پاسداران لە سوریە.

هێرشی دووبارەی ئیسڕائیل بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی سوپای پاسداران لە سوریە.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن