پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

10مێرمنداڵ بە تۆمەتی مەحاربە و فەسادی سەر ئەرز دادگایی کراون

10مێرمنداڵ بە تۆمەتی مەحاربە و فەسادی سەر ئەرز دادگایی کراون

سەرچاوە هەواڵدەریەکان هەواڵیاندا 10مێرمنداڵی ژێر 18ساڵ تەمەن بەتۆمەتی بەتۆمەتی مەحاربە و فەسادی سەر ئەرز لەلایەن دادگای ڕژیمەوە دادگایی کراون.

بەوتەی هەندێک سەرچاوە، پەروەندەی ئەم مێرمنداڵانە لە دادگای ڕژیم لە کەرەج و ناوەندی پارێزگای ئەلبورز، وەگەڕ خراوەو ڕێگەشیان پێ نادرێت پارێزەر بۆ خۆیان بگرن. بەپێی بڕیارنامەکانی دەزگای قەزایی ڕژیمی ئێران، تەنیا ئەو پارێزەرانە بۆیان هەیە ئەم شێوە دۆسیانە وە ئەستۆ بگرن کە لەلایەن خودی سەرۆکی دەزگای قەزایی رژیمەوە تەئید بکرێ و ناوەکانیان لای ئەو دەزگا سەرکوتگەرەی رژیمەوە هەبێ.
موحسین بورهانی، پارێزەر و ئەندامی هەیئەتی زانستی زانکۆی تاران، لە تویتێکدا ئیشارەی دا بەوەی سنووری یاساشکێنیەکان بەردەوام لە جێ گۆڕکێدان و نووسی: ناتوانی بڕوا بەوە بکەیت کە بەبێ قەبووڵ کردنی داکۆکی کردن لەلایەن پارێزەرە دیاری کراوەکان و بەبێ لەبەر چاوگرتنی لێهاتوویی، ژمارەیەک مێرمنداڵی ژێر 18ساڵ تەمەن بەتۆمەتی محاربە و فەسادی سەر زەوی دادگایی بکرێن.
بەپێی مادەی 304ی یاسای لێکۆڵینەوەی جەزایی پەسەندکراوی 1392، پێڕاگەیشتن بە تاوانەکانی منداڵان و کەسانی خوار 18ساڵ تەمەن لە دەسەڵاتی دادگای منداڵان و مێرمنداڵاندایە و لە یاسای هیچ کام لەم لق و دادگاکانی دیکە نەناسراوە و ڕێگە بە بەدواداچوون بۆ تاوانەکانی کەسانی سەروو 18ساڵ نەدراوە.
بەپێی مادەی 282ی یاسای سزادانی ڕژیمی ئێران پەسەندکراوی ساڵی 1392، تۆمەتی شەڕ دەتوانێت سزاگەلێکی وەکوو، لە سێدارەدان، بەسەلیب کێشان، بڕینی دەستی ڕاست و قاچی چەپ و دەرکردن لە ووڵات بێت.
سەپاندنی هەر کام لەم سزایانە بە ڕێژەی لەگەڵ ئەو تاوانەی کە ئەنجام دراوە، بە قازیە دەسپێردرێت.
ناوەندە نێودەوڵەتیەکان لەوانە مافی مرۆڤ و ژمارەیەک لە شارەزایانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوانە جاوید ڕەحمان، ڕاپۆتدەری تایبەتی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران، و مۆریس تید باڵ، بینز، بەپەلە و ئارەزوومەندانە، داوایان لە بەرپرسانی ڕژیمی ئێران کردووە کە دەست لە شکەنجە و ئێعدامی خەڵکی ناڕازی هەڵگرێت.


1 ساڵ و 11 مانگ و 22 ڕۆژ و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

10مێرمنداڵ بە تۆمەتی مەحاربە و فەسادی سەر ئەرز دادگایی کراون

10مێرمنداڵ بە تۆمەتی مەحاربە و فەسادی سەر ئەرز دادگایی کراون



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن