خەبات میدیا: جاوید رەحمان, ڕاپورتدەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان له کاروباری ئێران وتی له سەر دەستپێکی کارزارێکی حکومەتی ئێران بۆ سەپاندنی سزای ئێعدام بۆ سەر ناڕازیانی حکومەت لەو وڵاته نگرانین .
نەتەوەیەکگرتوەکان ڕایگەیاندووه که لەکاتی دەستپێکی ناڕەزایتیکان لە رۆژی ٢٦ی خەرمانان که له کاردانەوەی شەهید کرانی « ژینا امینی » بەدەستی پۆلیسی رەوشت روویدا هەتا ئێستا زیاتر له ٣٠ ٠ کەس گیانیان له دەست داوە، و١٤ هەزار کەسیش دەسبەسەر کراون .
سازمانی مافی مروڤی ئێران له وڵاتی نۆروێژ له نوێ ترین راپورتی خوی له رۆژی ٧ی سەرماوەز باسی له کۆژرانی لانیکەم ٤٤٨ هاووڵاتی ، لەوانه ٦٠ منداڵ و ٢٩ ژن کردووە.
بەڕیز رەحمان به ئاماژەدان به ڕای بڵێنی حەوتی ڕابردووی شورای مافی مروڤی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پێکهێنانی میکانیزمێکی راستی هەڵسەنگاندن له سەر سەرکوتەکان له ئێران به هەواڵدەری رۆیترز وتی: نیگرانم که رژیمی ئێران به توندوتیژی وڵامی بڕیارنامەی شورای مافی مروڤ بداتەوە و ئەگری هەیه ببێته هۆی توندوتیژی و سەرکوتی زۆرتر له لایەن دەسەڵات دارانی حکومەتەی ئاخوندییەو.
تاران ڕایگەیاندووە له سەر ئەو بابەتە هیچ جورە هاوکاریەک لەگەڵیان ناکات و به پێچەوانەوە کارزاریکی بۆ سەپاندنی سزای ئێعدام دەست پێکردوە و هەتا ئیستا ٢١ کەس، لەوانه ئافرتێک له پەیوەندی به ناڕەزایەتییەکان له ئێران و به تۆمەتی نادیار و گشتگیر سزای ئێعدامی به سەریان دا سەپاندووە.