پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران،پشتیوانی لە بانگەوازی سەراسەری 14-15-16ی سەرماوەز دەکا

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران،پشتیوانی لە بانگەوازی سەراسەری 14-15-16ی سەرماوەز دەکا

جەماوەری ڕاپەڕیوی کوردستان!
خەڵکی بێزار لە ستەمی ئێران!
بەپێی بانگەوازی چالاکانی ناوخۆی وەڵات، رۆژەکانی 14-15-16ی سەرماوەز بۆ مانگرتنی گشتی، ناڕەزایەتی و شۆرش دژ بە رژیمی سەرکوتگەر و چەوسێنەری ئاخوندی لە سەرانسەری ئێران دیاری کراوە.
ئەم هەنگاو و داواکاریە بو مانگرتنی گشتی بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی ڕاپەڕینی سەرماوەزی 1396ی هەتاویە کە لە ماوەیەکی کورتدا زیاتر لە 120 شاری کوردستان و ئێرانی گرتەوە و رژیمی تووشی شڵەژان کرد.
ئێستا شۆرشی سەراسەری ژینا، نزیک بە 80 رۆژە لە ئارادایە و لە ناوخۆی ئێران جەماوەر هەر چۆنێکی بۆیان دەکرێ لە دژایەتی ئەو دەسەڵاتە درێغی ناکەن و جەماوەری ئێران بە تێکڕا ئەو دەسەڵاتە بە ناڕەوا دەزانن و ئاخوندان دوایین پێگەکانیان لە دەستداوە. هانیشتمانیانی ستەملێکراو!
ئەم داواکاریە گرینگە لە کاتێکدایە٠« شۆرشی ژینا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەییشدا دۆخ و ئیعتیباری رژیمی ئاخوندی تووشی چارەنووسێکی دژوار کردوە بە جۆرێک کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بەتایبەت وەڵاتانی رۆژئاوایی پشتیان لە ئاخوندان کردوەو دەرگاکانی وتووێژیان بە روودا داخستوون. لەگەڵ ئەوانەشدا ئەو وەڵاتانە بەکردەوە کۆمەڵێک هەنگاویان ناوە لە راستای ئابڵوقەدان و دروست کردنی فشاری سیاسی لەسەر ئەو دەسەڵاتە.
هەموو لایەک ئەو راستیە دەزانن کە لە شۆرشی ژینا و بەرەنگاربونەوەی دەسەڵاتی داگیرکەر و خۆسەپێنی ئاخوندیدا کوردستان دەوری دینەمۆی ئەو شۆڕشە و کاریگەری لە کڵپە سەندن و گشتگیرکردنی خەباتی روخانخوازی و لەگۆڕنانی دەسەڵاتی ئاخوندان هەبوەو نرخی زۆر گرانبەهای بە تێکۆشانی بێ پسانەوەو گیانبازی رۆڵەکانی کوردستان پێشکەش کردوە. لەم شۆرشەشدا رۆڵەکانی نەتەوەی کورد بە خوێنی خۆیان جارێکی دیکە رەوایی و بەرحەق بوونی خەباتی مافخوازانە و ئازادیخوازانەی کوردستانیان مۆر کرد و بۆ هەموو نەتەوەکانی دیکەی ئێرانیان سەلماندەوە کە کوردستان پێشەنگی خەبات و بەرخودانی ئازادیخوازی و بەرەوروبونەی دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکانە و دەوری مێژوویی خۆی لەو بارەوە دەبینێ.
لە ئێستاشدا دیسان جەماوەری کوردستان خۆیان بۆ قۆناغێکی دیکەی ئەم شۆرشە ڕەوایە، لە رۆژەکانی 14-15-16ی سەرماوەز ئامادە دەکەن، بە مانگرتن، ناڕەزایەتی و راپەرین، وەڵامێکی جیددی بە برایمی رەئیسی و خامنەیی خوێنڕێژ دەدەنەوە کە هیچ هەوڵێکی فریوکارانەیان لە کوردستاندا سەرناکەوێ و کورد و کوردستانیان بڕیاریان داوە بۆ خەبات هەتا روخانی یەکجاری رژیمی ئاخوندان و هێنانەدیی ئازادی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و چەسپاندنی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بەردەوام بن لە خەبات و ڕاپەڕین.
جەماوەری ئازادیخوازی ئێران!
خەباتی ئازادیخوازی و بەرنگاریی رژیمی ئاخوندی، بە سەرهەڵدانی شۆرشی ژینا چووە قۆناغێکی نوێ و ئەو شۆرشە مەزنە ئێستا نزیک بە 80 رۆژە لە زۆر شار و ناوچەی ئێران بە شێوەی جۆراوجۆر بەردەوامە و ئاخوندانی فاسد و خوێنڕیژی تووشی شکست کردوەو دەسەڵاتەکەیان بە تەواوی لەلایەن جەماوەرەوە لاواز و بێ هێز کراوەو هەموو هەوڵ و کردەوەیەکی ئاخوندان لەلایەن خەڵکی ئێرانەوە پشتگوێ دەخرێ و ڕەت دەکرێتەوە. ئێوە جەماوەری ئازادیخوازی ئێران بە هەموو نەتەوە و دین و مەزهەبێکەوە، بە کەمتر لە روخانی کۆی پێکهاتەی دەسەڵاتی ئاخوندان رازی نین. لە ئێستا دا کە بانگەوازی سەراسەری بۆ رۆژەکانی 14-15-16ی سەرماوەز دراوە، پێویستە بە مانگرتن، ناڕەزایەتی و راپەرین و بە یەکگرتویی ئەو پەیامە روونە بە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بدەنەوە کە ئەگەر چی رژیم سەرکوت دەکا و لە هیچ تاوان و جینایەتێک درێغی ناکا، بەڵام بڕیاری خەڵکی ئێران روخانی دەسەڵاتی ئاخوندان و هێنانەدیی سیستەمێکی ئازاد و دیموکراتیکە و پێویستە کۆمەڵگەی جیهانی لەلایەک پشتیوانی زیاتر و جیددی تر لە شۆرشی گەلانی ئێران بکا و لەلایەکی دیکەوە بە بەڕەسمی ناسینی شۆرشی ژینا و داواکانی خەڵکی ئێران بۆ ئازادی، هەنگاوی جیددی بۆ داخستنی سەفارەت و نوێنەرایەتی و هەموو جاسووسخانەکانی ئەو دەسەڵاتە لە وەڵاتەکانیان هەڵگرن.
هەر بۆیە لە پێناو کۆتایی هێنان بە زوڵم و ستەمی رژیمی ئاخوندی، کۆتایی هێنان بە فەساد و گەندەڵی و چەوسانەوە و بێ مافی نەتەوەکان و گەیشتن بە دیموکراسی و ئازادی لە ئێران، درێژە بە مانگرتن، ناڕەزایەتی و راپەرینەکان لە رۆژەکانی 14-15-16ی سەرماوەز بدەین.
سەرکەوێ خەباتی ژینا
بروخێ رژیمی دیکتاتۆر و خوێنڕێژی ویلایەتی فەقیە
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
12ی سەرماوەزی 1401


1 ساڵ و 11 مانگ و 18 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران،پشتیوانی لە بانگەوازی سەراسەری 14-15-16ی سەرماوەز دەکا

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران،پشتیوانی لە بانگەوازی سەراسەری 14-15-16ی سەرماوەز دەکا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن